دانیشتنی زۆر دەبێتە هۆی شەکرە و پەستانی خوێن و ئەلزەهایمەر

09:44 - 2023-09-24
هەمەرەنگ
186 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی زانکۆکانی کالیفۆرنیا و ئاریزۆنیا لە توێژینەوەیەکی هاوبەشدا سەرنجی 50 هەزار کەسیاندا و بۆیان دەرکەوت، دانیشتنی بەردەوام دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەکی ترسناک.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشدا، دانیشتن بۆ ماوەی 10 سەعات لە ماوەی شەو و رۆژێکدا، جگە لە کێشەکانی جومگە و بڕبڕەی پشت، کێشە لە هاتوچۆی خوێن لە لەشی کەسەکەدا دروست دەکات. ئەوەش ئەگەری تووشبوون بە فشاری خوێن و شەکرە و قەڵەویی زیاد دەکات.
هەروەها دانیشتن بۆ ماوەی 12 سەعات لە شەو و رۆژێکدا، ئەگەری تووشبوون بە ئەلزەهایمەر بە رێژەی 63٪ لە کەسانی بە تەمەن زیاد دەکات.
ئەوەش لە کاتێكدایە، ئێستا بە هۆی ئیشوکاری رۆژانەوە لە ئۆفیس و نووسینگەکان لە لایەک، هەروەها بە هۆی بەکارهێنانی مۆبایل و یارییە ئەلیکترۆنییەکان لەلایەکی ترەوە، ساڵانە سەدان هەزار کەس تووشی کێشەی جومگە و بڕبڕی پشت دەبن بە هۆی دانیشتنی زۆرەوە.

سەرچاوە: Health.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان