بڵاوکراوەی پزیشکی Everyday Health راپۆرتێکی چڕوپڕی لەبارەی کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی یان سترێس لەسەر کۆئەندامی هەرس و گەدەی مرۆڤ بڵاوکردۆتەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، فشاری دەروونی کاریگەری راستەوخۆی بۆ سەر سیستەمی دەمارە هەستەوەرەکان هەیە و ئەوەش کار دەکاتە سەر هەناسەدان و لێدانی دڵ و پەستانی خوێن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سترێس و فشاری دەروونییەوە، جوڵەی گەدە لە کاتی هەرسی خواردن تێکدەچێت و ئەوەش دەبێتە هۆی دڵەکزە و زۆربوونی ترشەڵۆکی گەدە. هاوکات دۆخی هێڵنج و قەبزی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بەردەوامبوونی سترێس و فشاری دەروونی، برینی گەدە و بەکتریای گەدە و ریخۆڵە و ئاوسانی ریخۆڵە بەدوای خوێدا دەهێنێت.