لیام نیسن مامۆستاكەی هۆڵیوود

10:49 - 2023-09-25
هەمەرەنگ
349 جار خوێندراوەتەوە

«لە ژیانی راستەقینەدا گورگەكان هەموو شتێك دەكەن بۆئەوەی خۆیان لە مرۆڤەكان بەدوور بگرن» ئەمە وتەی لیام نیسن ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی و ئەستێرەی هۆڵیوودە كە ساڵانێكی زۆرە لە بوای نواندندا كار دەكات.
(لیام نیسن) بە (OBE) ناسراوە بەمانای «ئەفسەری پێشووی سوپای بەریتانیا»دێت، ساڵی  1952 لەدایكبووە و بەڕەچەڵەك ئیرلەندییە، ساڵی 1976 دەستی بەكاری نواندن كردووە، خاوەنی 100 فیلم و درامایە. ساڵی 1994 زەماوەندی لەگەڵ ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی ناتاشا ریچاردسۆن كردووە و خاوەنی دوو منداڵن، بەڵام ساڵی 2009 هاوسەرەكەی دەمرێت.
یەكێك لە بەناوبانگترین فیلمەکانی «لیستی شندلەر»ە  لە ساڵی 1993 بەرهەمهاتووە و خاوەنی حەوت ئۆسكارە، لیام دەركەوتنەكانی لەبواری سینەما دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی(Taken) كە لە ساڵی 2008 دەرچووە و دواین بەشی لە ساڵی 2014 بوو.
لیام بەدەر لەكایەی نواندن ئارەزووی تری هەیە لەوانە، بۆكسێن یاری تۆپی پێ‌ لیۆ لە یەكێك لە بەشەكانی (Taken)تووشی یاریزانێكی تۆپی پێ دەبێت و كە ماندوو بووە لە راهێنان بۆ هاندانی یاریزانەكە دەڵێت یاریزانەكە: ئەگەر ماندوو بووی لە هەر وەرزشێك بیر لەوە بكەوە دەتوانی لە یەك كاتدا وەرزش بكەیت و هەناسەشت رابگریت وەكو مەلە كردن؟! مەبەستی پشت ئەو دەربرینەی لیام لەوەدایە كە مەلە كردن تاكە وەرزشێكە كە پێویستە ئۆكسجین لە خۆت حەرام بكەیت و بیکەیت، لەكاتێكدا هەموو چالاكییە جەستەییەكان پێویستی بە هەناسە وەرگرتن و ئۆكسجینە. لیام سامانەکەی 75 ملیۆن دۆلارە، گۆڤاری ئیمپایەر كە گۆڤارێكی بەریتانی تایبەتە بە سینەما خستوویەتییە ناو لیستی 100 ئەستێرەكەی مێژووی سینەماوە.
لیام ماوەك وەك مامۆستا لە خوێندنگە وانەی وتۆتەوە بەڵام دوای ئەوەی لە یەكێك لە خوێندكارەكانی دەدات بەهۆیەوە واز لە مامۆستایی دەهێێن، لەبارەی ئەو رووداوەوە دەڵێت، خوێندكارێک دەیویست ئارامی پۆلەكە بشێوێنێت، چوومە تەنیشتی و پێم وت بڕواتە دەرەوە، بەڵام چەقۆی دەرهێنا و هەڕەشەی لێ كردم هەر بۆیە منیش لێم دا.

ئا: فەرید دڵشاد
سەرچاوە: arageek

بابەتە پەیوەندیدارەکان