نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبۆوە و شارەزایانش بڕیاری روسیا بۆ راگرتنی هەناردەی سووتەمەنی بە هۆکار دەزانن.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە دوایین مامەڵەکان بە 93.75 دۆلار بوو و یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 90.53 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
بەوتەی تۆنی سایكامۆر، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای ئای جی ماركێتس ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت بەهۆی بریارێکی روسیاوەیە کە بەشێوەیەکی کاتی هه‌نارده‌كردنی به‌نزین و گازوایلی بۆ زۆربه‌ی وڵاتان قه‌ده‌غه كرد به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی بازاڕی ناوخۆیی وڵاتەکە.
سەرچاوە: رۆیتەرز