یانه‌ی پاریس سان جێرمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به شكستی له قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ به‌رامبه‌ر به ریاڵ مه‌درید نزیكه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆ زیانی به‌ركه‌وتوه، به‌ڵام به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی مێسی یانه‌كه ئه‌م وه‌رزه داهاتێكی پێوانه‌یی ده‌ستكه‌وتوه.
ئه‌م وه‌رزه بۆ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له رووی وه‌رزشیه‌وه باشترین وه‌رز نه‌بوو به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و به دیاری كراوی له رووی ئابووریه‌وه باشترین وه‌رزی له مێژووی دا به‌ڕێ كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ.
یانه پاریسیه‌كه ئه‌م وه‌رزه هه‌رچه‌نده ته‌نها یه‌ك نازناوی برده‌وه، به‌ڵام به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی لیكیپ یانه‌كه 700 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش زۆرترین له مێژووی یانه‌كه.
لیكیپ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه به‌هۆی ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ مێسی داهاتی یانه‌كه له رووی بۆندی سپۆنسه‌ریه‌وه به رێژه‌ی له‌سه‌دا 13 زیادیكردوه كه یانه‌كه ده‌یان بۆند سپۆنسه‌ری نوێی ئیمزاكردوه.
لیكیپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه ملیۆنێك درێسی فرۆشتووه‌و %60ی درێسه فرۆشراوه‌كانیش درێسی ژماره 30 تایبه‌ت به مێسی بووه‌و به‌هۆیه‌وه یانه‌كه 41 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وتوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه داهاتی یانه‌كه له‌م وه‌رزه به رێژه‌ی له %42 زیادیكردوه‌و یانه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی ئه‌م وه‌رزه 132 ملیۆن یۆرۆ قازانجی هه‌بووه.
خاڵی لاوازی یانه‌كه شكستی چامپیۆنس لیگ بووه كه ئه‌گه‌ر بگه‌شتایه پێش كۆتایی هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو 200 ملیۆن یۆرۆی له مافی په‌خشی یارییه‌كان پێده‌درا.