کۆمپانیای هواویی چینی، نوێترین مۆدێلی مۆبایلی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، وتەبێژی کۆمپانیای هواوی رایگەیاند: مۆبایلە نوێیەکەی ئەو کۆمپانیایە ناوی مەیت 60 ە و بۆ بەرهەمهێنانی، بە تەواوی سوود لە تەکنەلۆژیا و پیشەسازی چینی وەرگیراوە.
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، مۆبایلی هواوی مەیت 60 توانای کاراکردنی سیستەمی 5g هەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لەساڵی 2019 ەوە ئەمریکا بە تۆمەتی گواستنەوەی زانیاری بەکاربەران، گەمارۆی خستەسەر کۆمپانیای هواوی. بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی مۆبایلی نوێی هواوی بۆ ماوەیەک دواکەوت.
سەرچاوە: BBC