کۆنفرانسی ساڵانەی وزەی ئەتۆم دەستی بەکارەکانی کرد

08:57 - 2023-09-25
جیهان
382 جار خوێندراوەتەوە

لە بارەگای سەرەکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڤیەننا، کۆنفرانسی ساڵانەی ئاژانسەکە دەستی بەکارەکانی کرد و بڕیارە پێنج رۆژ بەردەوام بێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، پرسە جۆراوجۆرەکانی وزەی ئەتۆم و ئەو مەترسیانەی رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە، تاوتوێ دەکرێت.
هەر لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا، کە ئەندامانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئامادەی دەبن، لەسەر داوای رافائێل گەڕووسی سەرۆکی ئاژانسەکە، بڕیار لەسەر تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بە چاودێریکردن و پشکنینی وڵاتان تەرخان دەکرێت.
هاوکات لە کۆنفرانسی ئەمساڵدا، مەترسی جەنگی ئەتۆمی لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا لەلایەک و یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لەلایەکی ترەوە، پرسە گەرمەکانی کۆبوونەوەی ئەندامان دەبێت.

سەرچاوە: رۆیتەرز

بابەتە پەیوەندیدارەکان