دوای لەشکركێشییەکەی سوپای ئازەربایجان بۆ سەر قەرەباغ، کە زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەکە ئەرمەنین، کۆڕەوی دانیشتووانە ئەرمەنییەکەی ئەو ناوچەیە دەستیپێکرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، حکومەتی ئەرمەنستان رایگەیاند: 4850 هەزار کەس لە سنوورەکانی ئازەربایجانەوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتەکەیان.
هاوکات باسیان لەوەشکرد، رەوی دانیشتووانە ئەرمەنییەکەی قەرەباغ بۆ ئەرمەنستان بەردەوامە.
هاوکات کۆماری ئارتساخ لە قەرەباغ کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە رەسمی نەیناساندووە، رایگەیاند: نزیکەی 99٪ دانیشتووانە ئەرمەنییەکەی قەرەباغ، بە نیازن ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن.
سەرچاوە: BBC