كتێبی پرسی كورد و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و توركیا له نووسینی رۆبێرت ئۆڵسۆنه و نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ره‌فعه‌ت مورادی له زمانی فارسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، ژماره‌ی سپاردنی (1538)ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كانی پێدراوه و له دووتوێی 300 لاپه‌ڕه‌دا باس له كاریگه‌رییه‌كانی پرسی كورد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا ده‌كات.