كتێبی جیهادی ژنان – بۆچی داعشیان هه‌ڵبژارد – چاپی دووه‌م، له نووسینی فه‌تحی بن سه‌لامه و فه‌رهاد خه‌سره‌وخاوه‌ره و نووسه‌ر و وه‌رگێڕ شاناز هیرانی له زمانی عه‌ربییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، ژماره‌ی سپاردنی (1741)ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كانی پێدراوه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی سۆسیۆلۆژی و ده‌روونناسییه و له دووتوێی 152 لاپه‌ڕه‌دا له هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ژنان به‌و رێكخراوه تیرۆریستی و توندڕه‌وه ده‌كۆڵێته‌وه.