سەرۆك كۆمار: رەخساندنی كەشی گونجاو بۆ خولیا وەرزشییەكان

10:46 - 2023-09-26
عیراق
322 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازیكرد لە سالم حلو روبەیعی سەرۆكی فیدراسیۆنی گشتیی سەندیكای پیشە وەرزشییەكان لە عیراقدا و وەفدێكی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار گرنگیی رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ خولیا جۆراوجۆرە وەرزشییەكان كردەوە. ستایشی ئەو هەوڵانەشی كرد كە خراونەتەگەڕ بۆ بەستنی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی عەرەبیی یەكێتیی گشتیی پیشەگەرانی وەرزشی عەرەبی لە مانگی داهاتوودا لە بەغدا، هەروەك لەپاڵ دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی كۆنفرانسەكە، هیوای خواست كۆنفرانس ئامانجەكانی بەدیبهێنێت لە خزمەتكردن بە دۆخی وەرزش لە وڵاتدا.
لای خۆیەوە، سالم روبەیعی، سەبارەت بە كارەكانی فیدراسیۆن و پلانەكانی، بەرنامە و پلانی داهاتوویانی خستەڕوو تایبەت بە پێشكەوتنی بوارە جیاجیاكانی وەرزش.

بابەتە پەیوەندیدارەکان