سەرۆك كۆمار: گرنگیدان بە وانەی خۆشنووسی

09:32 - 2023-09-27
عیراق
304 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازییكرد لە وەفدێكی كۆمەڵەی خۆشنووسانی عیراق، بە سەرۆكایەتیی عەبدولمونعم خەیری حوسێن.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی پاراستنی كەلەپووری شارستانی و مێژوویی و كەلتووری وڵات، لەوانەش خۆشنووسی عەرەبی و جۆرەكانی، ئاماژەشیكرد بە گرنگی چەسپاندنی فرە كەلتووری هەموو پێكهاتەكان.
سەرۆك كۆمار هانی پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەكانی دا بۆ پاراستنی هەماهەنگی نێوان خۆشنووسانی عەرەب و كورد لە رێگەی سازكردنی پیشانگە و كۆڕ و بەستنی كۆڕبەندی هاوبەش بۆ  نزیكبوونەوە و پەیوەندی و پێشخستنی هونەر و كەلتوور بە شێوەیەك دۆخی ئەم هونەرە باشتر بكات كە رەنگدانەوەی قووڵی هونەری و شارستانییەتی وڵاتە، ئاماژەشی بە پێویستی گرنگیدان بە وانەی دەستنووسی عەرەبی كرد لە هەموو ئاستەكانی خوێندندا، بەتایبەتی خوێندنی سەرەتایی، بۆ پەرەپێدانی كارامەیی خوێندكاران، جگە لە خول و وۆركشۆپە تەكنیكییە رێكخراوەكان.
ئەندامانی وەفدەكەش باسیان لە كار و چالاكی و ئامانجەكانیان كرد لە بووژاندنەوەی قوتابخانەی بەغدادی بۆ خۆشنووسی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان