كۆمار عه‌لی
له كتێبی (ئه‌ملام سلێمانی و ئه‌ولاكه‌ی دیكه‌شم هه‌ڵه‌بجه)، قادر بیوك كایه-ی نووسه‌ر ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ براده‌رانی باشوور زۆر كۆنه، به رێگه‌ی كاك سه‌ڵاح (شه‌هید نه‌جمه‌دین بیوكایه)وه دروستبوو. په‌یوه‌ندی كاك سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا زۆر خورت بوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زۆر له كادران و نوێنه‌رانی یه‌كێتیی سه‌ردانی باكوور به‌تایبه‌ت دیاربه‌كر و باژێڕی ئێمه سیوه‌رێكیان ده‌كرد.
واته نووسه‌ری ئه‌م كتێبه كه به زمانی توركی نووسراوه و ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن شنۆ هیرانییه‌وه كراوه به كوردی و سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین پیایداچۆتە‌وە بۆ كردووه، خۆی دۆستی كورد و مه‌سه‌له‌كه‌ی بووه، ئه‌ویش له رێگه‌ی شه‌هید نه‌جمه‌دین بیوكایه و یه‌كێتییه‌وه.
له كۆتایی پێشه‌كییه‌كه‌یدا قادر بیوك كایه كه بۆ وه‌رگێڕانه‌كه كوردییه‌كه‌ی نووسیوه، ده‌ڵێت: هیوادارم له پاش چاپكردنی ئه‌م كتێبه له باشووری كوردستان، خوێنه‌ران سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر كتێبه‌كه ده‌رببڕن، من وه‌ك كوردێكی باكوور ئه‌ك كتێبه‌م نووسیوه و باسی باشوری كوردستان‌م كردووه.
كتێبی (ئه‌ملام سلێمانی و ئه‌ولاكه‌ی دیكه‌شم هه‌ڵه‌بجه)، بیره‌وه‌ری و یاده‌وه‌ری قه‌ڵه‌مێكی راستگۆی باكووره، كه له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌ردانی كوردستانی كردووه به تایبه‌ت له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، چه‌ندین رووداو و راستیی تۆماركردووه كه ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان له باكووریش باشوور بناسن، به‌تایبه‌ت كه پادر بیوك كایه به زمانی توركی كتێبه‌كه‌ی نووسیوه كه ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆرترین خوێنه‌ری باكوور كتێبه‌كه‌ی بخوێننه‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه و نووسه‌ره‌كه، سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین كه پیایداچۆتە‌وە بۆ كتێبه‌كه كردووه، ده‌ڵێت: قادر بیوك كایه خاوه‌نی چه‌ندان كتێبی چاپكراوی دیكه‌یه، ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب و كه‌لتور و فۆلكۆری كوردی به زمانی توركی و خۆشی جگه‌له‌وه‌ی نووسه‌ره، هۆزانڤانێكی ناسراویشه. كه دوا كتێبی ئه‌م كتێبه‌یه كه له‌باره‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ باشوری كوردستان نووسیویه‌تی.