پیرۆزبایی د.ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم بۆ سەرۆک بافڵ

03:00 - 2023-09-28
کوردستان
258 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە د.ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم پێگەیشت، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەنامەکەیە:

برا و مامۆستا بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت

پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کودستان بە هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی یەکێتی، داوا لە خوای گەورە دەکەین لەسەر دەستی ئێوە خێر و تەبایی بۆ هەرێم عیراق دەستەبەر بکات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی کۆچکردوو مام جەلال سەمامی ئەمانی پڕۆسەی سیاسی بوو، هەڵبژاردنی ئێوەش لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە ئەستۆتان لەوەی بەردەوامی بە رێباز و رێچکە نیشتمانییەکەی سەرۆک مام جەلال بدەن.
ئێمە چاوەڕوانی ئەوە لە سەرکردایەتی سیاسیتان دەکەین کە داڕێژەری قۆناغێکی نوێی رێکخراوەیی بێت بەجۆرێک یەکێتی رۆڵی خۆی وەربگرێتەوە لە بەدەمەوەهاتنی خواستەکانی گەلی کورد لە ئۆقرەیی سیاسی و ئەمنی و گەشەپێدان، لە رێگەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان بەغدا و هەرێم بۆ پاراستنی یەکڕیزی گەل و خاکی عیراق.
ئەوپەڕی رێزمان قبوڵ بفەرموون.

د. ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان