کرسیتانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی نەسر، رایدەگەیەنێت ئەو کاتێک واز لە یاریکردن دەهێنێت کە قاچەکانی پێی بڵێن ناتوانیت یاریی بکات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاندووە کە ئەو هەرچەندە تەمەنی بۆتە 38 ساڵ، بەڵام توانای جەستەیی باشە و توانای تۆمارکردنی گۆڵ و بردنەوەی یارییەکانی هەیە و یانەکەیان لە خولی سعودیدا لە ریزەکانی پێشەوەیە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی کاتی وازهێنانی لەیاریکردن وتویەتی "تا ئەو کاتەی قاچەکانم پێم دەڵێت، کریستیانۆ ئیدی کۆتایی هات، من لە یاریکردن بەردەوام دەبم"
سەرچاوە: goal.com