پاش ئەوەی لۆنێل میسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند کە ئەو تاکە یاریزان بووە کە لە پاش بەدەستهێنانی جامی جیهانی، لە یانەکەیدا رێزلێنانی بۆ نەکراوە، ناسر خلێفی وەڵامی دەداتەوە.
خلێفی رایگەیاندووە ئەوان لە کاتی راهێنانەکان و بە جیاش مەراسیمی رێزلێنانیان بۆ مێسی کردووە و ڤیدۆکەشیان بڵاوکردۆتەوە و هەموانیش بینیویانە.
بەڵام خلێفی وتوشیەتی"ئێمە نەماندەتوانیت لە ناو یاریگا و لەبەرچاوی جەماوەردا رێزلێنانی بۆ بکەین، چونکە یانەیەکی فەرەنسین و ئەویش لە هەڵبژاردەی فەرەنسای بردبۆوە، بۆیە بابەتەکە بە هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا کرا"
سەرچاوە: OneFootball