گەنجینەی ئیسپانیا لە رێگەی داواکاری گشتی وڵاتەکەوە داوایەکی لەسەر هونەرمەندی جیهانی، شەکیرا جووڵاندووە و تۆمەتباری دەکات بە پێدانی زانیاری هەڵە لە فۆرمی باجەکانیدا.
گەنجینەکە ئاماژەی بەوەداوە کە شەکیرا بەشێک لە داهاتەکانی لە ساڵەکانی 2012 و 2013 و 2014 دا لە گەنجینەکە شاردۆتەوە، کە بەهاکەی بە 5.75 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێنرێت و بڕیارە لە 20ی تشرینی دووەم دادگایی بکرێت و گەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبێتەوە، تا 8 ساڵ زیندانی دەکرێت.
شاکیرا لەبارەی ئەو تۆمەتانەوە رایگەیاندووە کە ئەو دەتوانێت لەدادگا بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت و ئامادەنەبووە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ داواکاری گشتی ئیسپانیادا رێکەوتن بکات.