پێشبینی کەشوھەوای سبەی یەکشەممەی هەرێمی کوردستان

12:08 - 2023-09-30
کوردستان
424 جار خوێندراوەتەوە

ئاراس جەبار

لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستەھەوای فێنکی دەریای ناوەڕاست و ھاتنی کەمێک شێ لە خۆرئاوای عیراقەوە، سبەی یەکشەممە 1ی 10ی 2023 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بۆ نیمچە ھەور ئەگۆڕێت. لە کاتەکانی سبەی ئێوارە و شەویشدا ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و ھەندێک کات ھەورە بروسکە لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای دھۆک و سنووری ئیدارەی زاخۆ ئەبێت.
پلەکانی گەرما بە رێژەی 1 تا 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر نزمدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند ئەبێت 10 - 25 کم/س لە ئاراستەی باشوری خۆرئاواوە .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی:
ھەولێر 32 پلە
سلێمانی 29 پلە
دھۆک 30 پلە
ھەڵەبجە 31 پلە
کەرکوک 32 پلە 
گەرمیان 35 پلە
راپەرین 30 پلە 
سۆران 29 پلە 
بۆ دوو سبەی، دووشەممە لە ئەنجامی گەیشتنی شێی زیاتر بەناوچەکە لە بەشێکی ناوچەکان ئەگەری نمە باران ئەبێت و رێژەی بارانەکە لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر زیاتر ئەبێت بەشێوەی تاوە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە .. والله اعلم.

#کەشوهەوا

بابەتە پەیوەندیدارەکان