سەرجەم یارییەکان تا یاریی کۆتایی دەرکەوتن

10:38 - 2022-03-24
وەرزش
860 جار خوێندراوەتەوە
چامپیۆنس لیگ

لە بارەگای یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆنی سویسرا، قورعە بۆ یارییەکانی هەردوو قۆناغی (8) یانە (چارەکی کۆتایی) و (4)یانە (نیوەی کۆتایی) و یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ کراو تەواوی ئەنجامەکانیش بەمشێوەیە دەرچوون؛
قۆناغی (8) یانەی چامپیۆنس لیگ
1- چێڵسی × ریاڵ مەدرید.
2- مان سیتی × ئە. مەدرید.
3- ڤیارێاڵ × بایرن مونشن.
4-بەنفیکا × لیڤەرپوڵ.
یارییەکانی چوونی ئەم قۆناغە 5 و 6/4/2022 و یارییەکانی گەڕانەوەش 12 و 13/4/2022 دەکرێن.
قۆناغی 4 یانە
*براوەی یاریی1 (چێڵسی × ریاڵ مەدرید) × براەوەی یاریی2 (مان سیتی × ئە. مەدرید).
*براەوەی یاریی3 (ڤیاریاڵ × بایرن مونشن) × براەوەی یاریی4 (بەنفیکا × لیڤەرپوڵ).
یارییەکانی چوونی ئەم قۆناغە 26 و 27/4/2022 و یارییەکانی گەڕانەوە3 و 4/5/2022 دەکرێن.
یاریی کۆتایی
براوەکانیش لە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی ئەم قۆناغە، رۆژی 28/5/2022 لە یاریگای (پارک دو فرانس) لە پاریس یاریی کۆتایی دەکەن.

یۆرۆپا لیگ
سەبارەت بە یۆرۆپا لیگیش ئەنجامی قورعەکە بەمشێوەیە دەرچوو؛
قۆناغی (8) یانە (چارەکی کۆتایی)
1- فرانکفۆرت × بارسیلۆنا.
2- وێستهام × ئۆ.لیۆن.
3- لایبزیگ × ئەتڵەنتا.
4-براگا × رەینجەرس.
هەر چوار یاریی چوونی ئەم قۆناغە 7/4/2022 و یارییەکانی گەڕانەوەش 14/4/2022 دەکرێن.
قۆناغی 4 یانە
*براوەی یاریی1 (فرانکفۆرت × بارسیلۆنا) × براوەی یاریی2 (وێستهام× ئۆ.لیۆن).
*براەوەی یاریی3 (لایبزیگ × ئەتڵەنتا) × براەوەی یاریی4 (براگا × رەینجەرس).
هەر چوار یاریی چوونی ئەم قۆناغە 27/4/2022 و یارییەکانی گەڕانەوە 5/5/2022 دەکرێن.
یاریی کۆتایی
براوەکانیش لە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی ئەم قۆناغە، رۆژی 18/5/2022 لە شاری سیڤییا ی ئیسپانیا یاریی کۆتایی دەکەن.

#چامپیۆنس لیگ #یۆرۆپا لیگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان