لە نیویۆرک باری نائاسایی راگەیەنراوە

12:40 - 2023-09-30
جیهان
520 جار خوێندراوەتەوە

لە شەوری رابردووەوە، بارانێکی بەخوڕ شاری نیویۆرک و ناوچەکانی دەوروبەری گرتۆتەوە و بەرپرسانی شارەکەش باری نائاساییان راگەیاندووە.
بەهۆی بارانەکەوە، بەشێکی زۆری شەقامەکانی شارەکە لەکارکەوتوون و میترۆکان پەکیان کەوتووە، جگەلەوەی ئاو چۆتە ژمارەیەکی زۆر لە ماڵ و خوێندنگە و شوێنە گشتییەکانەوە.
بەهۆی گرانی شوێنی نیشتەجێبوون لە شاری نیویۆرک، زیاتر لە 100 هەزار کەس لەوشارەدا لە ژێرزەمینەکاندا دەژین و ئەو لافاوەی دروستبووە زۆرترین زیانی لێداون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان