سودانی سێ وەزیری كابینەكەی دەگۆڕێت

11:03 - 2023-10-01
کوردستان
156 جار خوێندراوەتەوە

غوزنەفر ئەلبەتیخ پەرلەمانتاری فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، پێش كۆتایی ئەمساڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سێ وەزیری كابینەكەی دەگۆڕێت كە لەناویاندا وەزیری پەیوەندییەكانی تێدایە.
ئەو پەرلەمانتارەی فەتح وتیشی، ئەو وەزارەتانەی ئەدای باشیان پێشكەش كردووە بریتین لە ( ناوخۆ ، بەرگری، تەندروستی و خوێندنی باڵا) وتیشی، هیچ گۆڕانكارییەك لە وەزارەتە سیادییەكان ناكرێت.
بەوتەی ئەلبەتیخ، حزبە سیاسییەكان پێداگری دەكەن لەسەر مانەوەی وەزیرەكانیان لە پۆستەكانیان، بەڵام سودانی سوورە لەسەر گۆڕانكاری لە كابینەكەی حكومەتەكەیدا.

سەرچاوە: almutalee

بابەتە پەیوەندیدارەکان