وەفدێکی ئەمنیی عیراق و ھەرێم سەردانی تاران دەکات

11:45 - 2023-10-01
جیهان
442 جار خوێندراوەتەوە


وەفدێکی ئەمنیی عیراق و ھەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی رێکەوتنە ئەمنی نێوان ھەردوو وڵات.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی ئەمنی، سەردانی تاران دەکات. وەفدەکە بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی رێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عیراق و ئێران، سەردانی تاران دەکات.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێم و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەمنی ھەرێم ئەندامی ئەو وەفدەی عیراقن کە سەردانی ئێران دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان