بووک و زاواکەی حەمدانییە عیراق جێدەهێڵن

11:06 - 2023-10-01
هەمەرەنگ
241 جار خوێندراوەتەوە

ئەو بووک و زاوایەی لە رووداوی هۆڵی ئاهەنگەکەی حەمدانیە رزگاریان بوو، رایانگەیاندووە  دۆخیان خراپە و عیراق جێدەهێڵن.
بووک و زاواکە ناویان حەنین و  ریڤانە و  لە لێدوانێکیاندا بۆ "سکای نیوز" باسیان لەوە کردووە ئەوان  لە ناخەوە هەست بە مردن دەکەن، بەتایبەت کە ریڤا 15 کەسی نزیکی خۆی و حەنین 10 کەسی نزیکی خۆی لە ئاهەنگەکەدا لەدەستداوە.
ریڤان ئاماژەی بەوەش کردووە بەهۆی رووداوەکەوە ناتوانن چیدیکە لە زێدی خۆیان بژین و بڕیاریانداوە عیراق جێبهێڵن.
بە وتەی ریڤان، لەکاتی ئاگرەکەدا، حەنین بەهۆی جلی بووکێنیەوە، نەیتوانیوە رابکات، هەربۆیە لە دەرگای چێشتخانەی هۆڵەکەوە رایکێشاوە و چونەتە دەرەوە.
بەپێی دواین ئامار لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمادییە، 107 کەس گیانیان لەدەستدا و 83 کەسی دیکە بریندارن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان