شه‌هید ره‌فیق ره‌شید ناسراو به مامۆستا ره‌فیق ئاغجه‌له‌ری، ساڵی 1953 له شارۆچكه‌ی ئاغجه‌له‌ری ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه له دایكبووه، كوڕه تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه و سێ خوشكی هه‌بووه، كاتێك منداڵ بووه باوكی كۆچی دوایی كردووه و ئه‌ركی به‌خێوكردنی خۆی و سێ خوشكه‌كه‌ی كه‌وتۆته ئه‌ستۆی دایكیان، دایكیشیان به هه‌ق له ئاستی ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌دا بووه و له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك ژنێكی به‌هێز ناسراوه.
ساڵی 1972 ئاشنای كاری سیاسیی بووه و له ریزه‌كانی (پ.د.ك)دا خه‌باتی كردووه تا نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول، پاشان له ساڵی 1977دا په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و ئه‌ندامێكی چالاك بووه، هه‌میشه جێگه‌ی رێز و متمانه‌ی خه‌ڵك و هه‌ڤاڵانی بووه، به‌هۆی كه‌سایه‌تییه هێمن و به‌هێزه‌كه‌یه‌وه له‌نێو خه‌ڵكدا، بۆته ئامانجی ئه‌من و سیخوڕه‌كانی رژێم له ئاغجه‌له‌ر، بۆیه ساڵی 1979 ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی ئه‌منی سلێمانی كراوه، ماوه‌ی چوارمانگ ئازار خراوه‌ته ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خته‌وه به‌ڵام هیچ نهێنییه‌ك نادركێنێ و به ناچاری ئازادی ده‌كه‌ن، دوای ماوه‌یه‌ك له ئازادبوونی، جارێكی‌تر و له ساڵی 1980دا له‌گه‌ڵ خاڵێكیدا به‌ناوی محه‌مه‌د حامید كه ئه‌ویش ئه‌ندامی رێكخستن بووه، ده‌ستگیرده‌كرێنه‌وه و ره‌وانه‌ی هه‌یئه‌ی كه‌ركوك و ئه‌منی شیمالی هه‌ولێر ده‌كرێن، ئه‌مجاره‌ش دوای ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر، به ناچاری ئازاد ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه ئه‌وكاته‌ی شه‌هید ده‌ستگیركرا مامۆستابوو له‌گوندی (كودریان)ی ناوچه‌ی زراره‌تی.
دوای ئازادبوونی، له ساڵی 1981دا بووه پێشمه‌رگه له هه‌رێمی دووی ئه‌وسای كه‌ركوك، هاوكاتیش سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كه‌ی له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركران، له ئه‌نجامدا دایك و هاوسه‌ر و منداڵه ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌كه‌ی و خوشكه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ئه‌منی سلێمانی ده‌ستگیر و ده‌ستبه‌سه‌ركران، به‌ڵام ئه‌و رووداو وگرفته گه‌وره‌یه‌ش كاری له بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی مامۆستا ره‌فیق نه‌كرد و وه‌ك كێوێكی به‌هێز مایه‌وه، پاشان كه‌سوكاره‌كه‌ی ئازادكران و راسته‌وخۆ چوونه ناو شۆڕشه‌وه و له گوندی (كۆزه‌بۆره)ی ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، نیشته‌جێ بوون.
شه‌هید مامۆستا ره‌فیق به‌هۆی لێوه‌شاییه‌وه پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی بڕیوه تا فه‌رمانده‌ی كه‌رت، پاشان له‌گه‌ڵ دروستبوونی تیپه‌كان له تیپی 21 كه‌ركوك درێژه‌ی به‌خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی داوه، له یه‌ككاتدا پێشمه‌رگه‌ش بووه و مامۆستای شۆڕشیش بووه له گوندی كۆزه‌بۆره و وانه‌ی به‌منداڵانی ئه‌و گونده وتۆته‌وه.
مه‌خابن له رۆژی 2/10/1982 له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌دا به‌ناوه‌كانی(سه‌رتیپ ئاوباره‌یی و شه‌ماڵی سلێمانی) شه‌هیدكران.
خه‌بات ئاغجه‌له‌ری