شه‌هید تاریق حامید ئه‌سكه‌نده‌ر ناسراو به‌تاریق گه‌نجه، له‌دایكبووی ساڵی 1959ی شارۆچكه‌ی خورماڵ، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا باوكی كۆچی دوایی كردووه، بۆیه به‌بێ نازی باوكی گه‌وره بووه و له‌به‌ر هه‌ژرای و ده‌ست كورتی نه‌یتوانیوه درێژه به‌خوێندن بدات و ته‌نیا قۆناغی سه‌ره‌تایی له خورماڵ ته‌واو كردووه، به‌ڵام هیچكات هه‌ژاری و بێ باوكی كاری نه‌كردۆته سه‌رئیراده و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌سێكی خۆشه‌ویست و به‌ئه‌ده‌ب بووه.
ساڵی 1978په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و وه‌ك كه‌سێكی نهێنی پارێز و هه‌ڵسوڕاوی رێكخستنه‌كان چه‌ندین كار‌و ئه‌ركی گرنگی ئه‌نجام داوه.
ساڵی 1979 له‌سه‌ر داوای رێكخستن و له‌به‌ر پێویستی هه‌لومه‌رجه‌كه، روویكرده شاخ و له هه‌رێمی یه‌كی ئه‌وسا له‌كه‌رتی هه‌ورامان بوو به پێشمه‌رگه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشدا پیاوێكی شۆڕشگێڕ و به بیروباوه‌ڕی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی لێ دروستبوو، تا رۆژی شه‌هیدبوونی به‌شداری زۆربه‌ی چالاكی و نه‌به‌ردییه‌كانی نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی له سنووری خورماڵ و هه‌وراماندا كردووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌وپێشمه‌رگه قاره‌مانه‌ی یه‌كێتی، له‌شه‌وی 14-15/1/1980 كه‌بۆ به‌جێگه‌یاندنی كارێكی شۆڕشگێڕانه چووبووه ناوشارۆچكه‌ی خورماڵ، له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بنه‌وه‌و پاش چه‌ندسه‌عاتێك شه‌ڕله نێوجه‌رگه‌ی شاری خورماڵدا له‌گه‌ڵ (سامانی حاجی قادر)ی هاوڕێی شه‌هید كران.
لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران