دوای رووداوه‌كانی 31ی ئاب كه له كۆیه گیرساینه‌وه، ساڵی 1997 یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه له ئاواره‌ییدا ناسیم و بووینه ئاشنای یه‌كتری، تێكۆشه‌ری نه‌مر (مه‌جید میرخان)بوو، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی بووم له كۆیه، ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌كه بوو.
ساڵانی 1981-1982 ئه‌وكاته‌ی له سه‌ركردایه‌تی بوون له‌گه‌ڵ شه‌هید (محه‌مه‌د غه‌فور مه‌نتك)ی مامم، ببوونه هاوڕێی نزیك و متمانه‌پێكراوی یه‌كتری، بۆیه به‌زوویی له‌گه‌ڵ منیش بووه هاوڕێ و زۆریش رێزی لێده‌گرتم.
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پیاوه‌م ناسیوه و تێی گه‌یشتبووم، كارێكی به پۆست و ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، به‌ڵكوو پۆست و پله‌كان پێویستیان به‌و هه‌بوو.
یه‌كێكی دیكه له لایه‌نه جوانه‌كانی ئه‌وه‌بوو گرنگیی به وه‌رزشكاران ده‌دا و كه‌سێكی وه‌رزش دۆست و ئه‌زمونێكی زۆری هه‌بوو له‌و بواره‌دا، ماوه‌ی 12 ساڵ سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی كۆیه بووه.
ژیاننامه‌كه‌ی
مه‌جید میرخان عه‌بدوڵڵا، له دایكبووی ساڵی 1949ی گوندی (موخره‌س)ی كۆیه، ده‌رچووی ئاماده‌یی پۆلیسی به‌غدایه.
ساڵی 1974 بۆته پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول تا نسكۆ.
له رووی وه‌رزشیشه‌وه جێگه ده‌ستی دیاره، دوای دامه‌زراندنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كراوه‌ته كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه، دواتریش ماوه‌یه‌كی زۆر یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پۆلیسی سلێمانی بووه.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئێران، ره‌وانه‌ی خوارووی عیراق كراوه و له شاری عه‌ماره بۆته فه‌رمانبه‌ر، دوای ئه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ كارگه‌ی جگه‌ره‌ی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، له ساڵی1979شدا كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی مافوری كۆیه، هه‌ر ئه‌وساڵه په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی (هێڵی گشتی)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و ساڵی 1982 بووه به پێشمه‌رگه له كه‌رتی یه‌كی تیپی 83ی هه‌ورێ، پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی زیندانی مه‌ڵبه‌ندی سێ.
له‌به‌ر دڵسۆزی و ئازایه‌تی و به زویی كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی ئه‌و كه‌رته، ساڵی 1984 كراوه‌ته ئه‌ندامی باڵای لیژنه‌ی ته‌نسیقی نێوان شۆڕش و حكومه‌تی عیراق كه ئه‌وكاته له گفتوگۆدابوون.
دواپله‌ی له پێش راپه‌ڕیندا كادیری كۆمه‌ڵایه‌تیی تیپی 93ی كۆیه بووه.
به‌شداریی چه‌ندین شه‌ڕ و نه‌به‌ردیی كردووه.
له كۆتایی ساڵی 1988 به‌هۆی ئه‌نفاله‌وه له پێشمه‌رگایه‌تی دابڕاوه، ساڵی 1991 به‌شداریی راپه‌ڕینی كردووه.
هه‌ر ئه‌وساڵه كراوه‌ته لێپرسراوی به‌ره‌ی كوردستانی له شاری كۆیه.
ساڵی 1992 تا ساڵی1998 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری كۆیه بووه.
دواتر كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئه‌وشاره و پاشان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، به پله‌ی عه‌مید خانه‌نشین كراوه.
بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی كۆیه بووه و رۆڵ و پێگه‌ی زۆر هه‌بووه له دروستكردنی هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای یانه‌ی كۆیه.
به‌داخه‌وه، رۆژی 23/9/2022 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، كۆچی دوایی كرد و له گۆڕستانی (كه‌كۆن) به‌خاك سپێردرا.
حه‌یده‌ر مه‌نتك