كچێكی خه‌ڵكی شنگال به‌ناوی ئه‌میرو هانی كه ته‌مه‌نی 22ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له كێبڕكێی شاجوانی عیراق كرد، به نیازه خۆی بۆ پێشبڕكێی شاجوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا بۆ ساڵی 2023 كاندید بكات كه له كۆتایی ئه‌مساڵ ساز ده‌كرێت.
ئه‌م كچه ئێزدییه، نه‌خۆشییه‌كی پێستی هه‌یه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت نه‌خۆشییه‌كه‌ی وه‌ك به‌شێك له جوانیی خۆی ده‌بینێت و له‌مباره‌یه‌وه بۆ وێبتیڤی نسێ قسه‌ی كرد و وتی: ئه‌گه‌ر به شاجوان هه‌ڵبژێردرام، هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه وه‌كو من نه‌خۆشی پێستیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیزانن كه هیچ شه‌رمێك له‌وه‌دا نییه، له‌گه‌ڵ گرنگیدانم به توێژ و چینه پشتگوێخراوه‌كان له كۆمه‌ڵگادا جگه له‌مه‌ش من به شانازییه‌كی زۆره‌وه هه‌وڵده‌ده‌م به‌شداری بكه‌م و ببمه نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنی ژنانی ئێزدی له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا.
ئه‌میرو یه‌كێكه له كچه بوێره‌كان كه به‌شداری له پێشبڕكێی شاجوانی عیراق بۆ ساڵی 2022 کرد و بڕیاریشه بۆ شاجوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا بۆ ساڵی 2023 خۆی كاندید بكات.