كۆمار عه‌لی
چاپێكی نوێی كتێبی كاره‌ساتی هه‌كاری نووسینی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه‌وه به تیراژی دوو هه‌زار دانه چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
له‌م كتێبه‌دا، ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا كه دوای 3 ساڵ له كاره‌ساته‌كه كتێبه‌كه‌ی نووسیوه، ورده‌كاریی چۆنیه‌تی ئه‌م پیلانگیڕی و كاره‌ساته ده‌گێڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌ی پارتییه‌وه به‌هاوكاری به‌كرێگیراوان دژ به سه‌ركرده و شۆڕشگێڕانی گه‌له‌كه‌مان کرا.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا، كه له‌لایه‌ن كوردستانی نوێوه نووسراوه، هاتووه: له‌ماوه‌ی رابردوودا، قسه و باس زۆر كرا له‌سه‌ر كاره‌ساتی هه‌كاری، چه‌ند كه‌سێك له پاڵه‌وانانی خوڵقاندنی كاره‌ساته‌كه و غه‌در لێكراوه‌كانی، قسه‌ی خۆیان كرد، كاره‌سات خوڵقێنه‌كان ناڕاستی و نا هه‌قی زۆریان گوت و كرد، به‌ویستی خۆیان و چۆنیان ویست راستییه‌كانیان شێواند به‌مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا كران. هه‌ندێكیش له به‌شدابووانی رێ رۆشتنه‌كه‌ی هه‌كاری رووداوه‌كانیان وه‌ك خۆی گێڕایه‌وه.
هه‌ر له پێشه‌كیه‌كه‌دا، هاتووه: كاتی خۆی و له پاش كاره‌ساتی هه‌كاری به ماوه‌یه‌ك ره‌وانشاد كاك نه‌وشیروان مسته‌فا نامیله‌كه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و به وردی هه‌موو راستییه‌كانی تیادا خسته‌ڕوو. ساڵی 1995 رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ئه‌م كتێبه‌ی وه‌ك چاپی سێیه‌م له چاپدایه‌وه و ئێستاش به پێویستی زانی تاكو چیتر پاڵه‌وانانی خوڵقێنه‌ری كاره‌ساته‌كه راستییه‌كان نه‌شێوێنن و درۆی شاخدار نه‌كه‌ن. جارێكی تر نامیله‌كه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان وه‌ك خۆی و به‌هه‌مان ناونیشان و ناوه‌ڕۆكه‌وه، وه‌ك دۆكیۆمێنتێكی مێژوویی له‌گه‌رمه‌ی رووداوه‌كانه‌وه بڵاوبكاته‌وه‌و بیخاته به‌رده‌م خوێنه‌ران و نه‌وه تازه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری كه ئاگاداری ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مان نین تاكو دوا حوكم هه‌ر خۆیان بیده‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، ده‌ڵێت: له راستیدا كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌كاری رووداوێكی گه‌وره‌یه له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌یان كۆڕی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ببه‌سترێت و ده‌یان وتار و كتێبی له‌سه‌ر بنووسرێ و ده‌رس په‌ند و ئه‌نجامی لێ ده‌ربهێنرێ و هه‌رگیز له بیرنه‌چێته‌وه.