ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/10/2023 سه‌عات 4ی سه‌ر له‌ئێواره له هۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان له ساڵیادی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه و پارتیزان (مه‌لا ره‌حیمی سه‌رقه‌ڵا)، له‌لایه‌ن رێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانییەوە مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (مه‌لا ره‌حیمی مه‌لا ره‌شید، پارتیزانی رۆژه سه‌خته‌كانی ئه‌نفال) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له‌لایه‌ن سمكۆ سابیره‌وه ئاماده‌كراوه.