د. ژینۆ عه‌بدوڵڵا
سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك رۆڵه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌تووی نێو كایه‌كانی خوێندنی زانكۆیی و كاری رێكخراوه‌یی قوتابیان و خه‌باتی سیاسیی و حزبایه‌تیی له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌گشتیی و كۆمه‌ڵی كورده‌واریی به‌تایبه‌تیی له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا گه‌یشتن به سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌سڵه‌ت و خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی دیار و به‌رچاوبوو به‌راورد به هاوته‌مه‌ن و هاوخه‌باته‌كانی و نه‌وه‌كانی تری كاری سیاسه‌ت و حزبایه‌تیش كه ده‌شێت وه‌ك پێویست بایه‌خیان پێ نه‌درابێت، یان مافی خۆیان له بواری نووسین و توێژینه‌وه و به‌دواداچوون و دیكۆمێنتكردندا وه‌رنه‌گرتبێت.
ئه‌م بابەتە، گوزه‌رێكه به نێو كتێبی «یاداشته‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی، ساڵانی ئاگر و به‌فر» دا له نووسینی رۆژنامه‌نووسی عیراقی مه‌عد فه‌ییاز کە رووناكی ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێك وێستگه‌ی گرنگی ژیان و كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له كاروانی ته‌مه‌ن و خه‌باتییدا ده‌ستبه‌رداریان نه‌بووه.
منداڵێكی خوێنده‌وار
مام جه‌لال وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: «به منداڵیی به‌رده‌وام گۆڤار و رۆژنامه و شیعره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانم ده‌خوێنده‌وه. مامۆستاكانیشم له كۆیه داوایان لێده‌كردم له قوتابخانه بیانخوێنمه‌وه و كه‌شێكی پڕله جۆشی كوردایه‌تیی ده‌خوڵقاند بۆ قوتابیان». له‌م باره‌یه‌وه د.فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هاوخه‌باتێكی سیاسیی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه و له منداڵییشدا هاوڕێی قوتابخانه‌ی مام بووه، ده‌ڵێت «مام قوتابییه‌ك و منداڵێكی ئاسایی نه‌بوو، نه‌مدیوه وه‌ك هاوڕێكانی یاریی بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌یخوێنده‌وه، گۆڤار و رۆژنامه‌ی ده‌خوێنده‌وه و ده‌چووه ئه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وانه‌ی باسی سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بیان تێدا ده‌كرا».
عه‌ره‌بیی زانین
به‌رهه‌می پاشخان و خوێندنه‌وه
ده‌كرێت بوترێت یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كه سه‌رۆك مام جه‌لالی له‌ناو كایه‌ی سیاسیی و میدیایی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا زیاتر ناساندبوو، ئاستی به‌رزی ئاخاوتن و ره‌وانبێژیی بوو به زمانی عه‌ره‌بی. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌یبوو له‌گه‌ڵ زمان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا.له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خانه‌واده‌یه‌كی ئاینیی په‌یڕه‌وكاری ته‌سه‌وف له‌سه‌ر رێبازی قادریی په‌روه‌رده بووه و خانه‌وا‌دە خواناس و به‌خشنده و ئایین په‌روه‌ره‌كه‌ی ته‌كییه و خانه‌قا و حوجره‌یان هه‌بووه بۆ پێگه‌یاندنی قوتابیی و فه‌قێیان، هه‌رزوو چۆته به‌ر خوێندن و به‌باشی ئاشنای قورئانی پیرۆز و له‌به‌ركردنی سوره‌ته‌كانی و ته‌فسیری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) بووه. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی بێ وێنه‌ی بۆ ره‌خساوه بۆ فێربوونی (نه‌حو- سینتاكس)ی زمانی عه‌ره‌بی به‌هۆی ئه‌و وانه ئاینییانه‌ی تره‌وه كه له مزگه‌وت و ته‌كیه و حوجره‌كاندا وتراونه‌ته‌وه.
ئاشكرایه لای خوێنه‌رانی به‌ڕێز كه له ساڵانی رابردووی كۆمه‌ڵی عیراقیی و كورده‌وارییدا، چاپه‌مه‌نییه‌كان له چه‌شنی رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه‌كانی تر شان به‌شانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی وه‌كو رۆمان و شیعر و چیرۆك و... هتد، به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی ئاستی زمانه‌وانی و زانیاریی گشتیدا، له پاڵ ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیاندا كه گه‌یاندنی په‌یام و ئایدیا و تێز و روانینه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و ده‌زگا و حزب و لایه‌ن و شاعیر و نووسه‌رانه بووه كه رۆژنامه و گۆڤاره‌كانیان ده‌رده‌چوواند، یان رۆمان و چیرۆك و شیعره‌كانیان بڵاوده‌كرده‌وه. له‌م بواره‌شدا سه‌رۆك مام جه‌لال له تافی لاوێتیدا وه‌ك گه‌نجێكی به‌هه‌ڵمه‌ت و په‌رۆش بۆ خوێندنه‌وه، رۆژنامه‌ی (ئه‌هالیی) و شیعره‌كانی شاعیری مه‌زنی عیراق محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری ده‌خوێنێته‌وه و وه‌ك له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك مام جه‌لال خۆیه‌وه هاتووه: «ئه‌وه‌ی زیاتر فێری زمانی عه‌ره‌بیی پاراوی كردم خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی (ئه‌هالیی) و شیعره‌كانی جه‌واهیری بوو».
سه‌رۆك مام جه‌لال له قۆناغی ناوه‌ندیدا بووه كه ئه‌وكات له كۆیه بووه، كاتێك مانگانه هاوبه‌شیی كردووه له كڕینی رۆژنامه‌ی ئه‌هالیدا وه‌ك خۆی باسی ده‌كات (سه‌ره‌تا جوانیش لێی تێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام دواتر به به‌كارهێنانی فه‌رهه‌نگی «المنجد» و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی شیعره‌كانی جه‌واهریی به‌ته‌واوه‌تیی عه‌ره‌بییه‌كه‌ی پاراوبووه). وه‌ك زانراوه زمانی شیعره‌كانی جه‌واهیریی له‌لای ره‌خنه‌گرانی عه‌ره‌ب هاوشێوه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب موته‌نه‌بییه و هه‌موو عه‌ره‌بییزانێك لێیان تێ ناگات به‌هۆی به‌رزیی ئاستی زمان و به‌كارهێنانی ئیدیۆمی باڵای عه‌ره‌بی، مانای شاراوه و نهێنیی نێو تێكسته‌كانی، به‌ڵام سه‌رۆك مام جه‌لال به‌هۆی ئه‌م زمانه باڵا و پاراوه‌وه فێری عه‌ره‌بیی بووه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م پاشخانه زمانه‌وانییه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال توانیبووی سه‌رنجی زۆر له سه‌رۆك و پادشاكانی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌لای خۆیدا رابكێشێت به چه‌شنێك كه سه‌رسامیی خۆیان بۆ ده‌ربڕیوه به تایبه‌تی كه هه‌ندێك جار هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی بۆ راستكردوونه‌ته‌وه.
كه‌سایه‌تیی كاریگه‌ر و مایه‌ی سه‌رسامی
مه‌عد فه‌یاز رۆژنامه‌نووس و كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه، شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌و
وه‌ك عه‌ره‌بێك سه‌رسام بووه به مام جه‌لال، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال ئاوێته‌ی بیری نوێ و لێبورده‌یی و مرۆڤدۆستیی بووه. هاوكات بڕوای ته‌واوی به مافی هه‌موو پێكهاته‌كان هه‌بووه و هه‌رگیز ده‌مارگیر نه‌بووه، خه‌سڵه‌تێك كه زیاده‌ڕۆیی نییه ئەگه‌ر بووترێت زۆر به‌كه‌می له نێو سه‌رۆك و سه‌ركرده و سیاسییه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینرێت و بینراوه. بگره ده‌كرێت بووترێت یه‌كێك له هه‌ره كاره‌ساته گه‌وره‌كانی گه‌لانی عیراق و هه‌ندێك له وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌ش بریتیبووه له (ده‌مارگیریی-تعصب)ی بڕیاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌واكان له مێژووی نزیكدا. بۆیه لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه بكرێت بۆ ئه‌و راستییه‌ی كه دووریی مام جه‌لال له ده‌مارگیریی وایكردووه سه‌رۆك مام جه‌لال قوتابخانه‌یه‌ك بێت بۆ فێربوون، مێژوویه‌ك بێت بۆ خوێندنه‌وه و رێبازێك بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن.
سه‌رۆك مام جه‌لال به‌هۆی ئه‌و زمانزانییه باڵایه‌یه‌وه به ته‌نیشت سیاسه‌ت و خه‌باته ره‌واكه‌یه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانی نه‌ك به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌دیبان و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی عیراقدا هەبووە، به‌ڵكو له ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بییدا بەوجۆرە بووە. هه‌روه‌ك دۆستی زۆربه‌ی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه عه‌ره‌بییه پێشكه‌وتنخواز و ئازادیخوازه‌كان بووه. له‌و ده‌مه‌شدا كه بوو به سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق، سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی پەیڕه‌و كردووه و به‌یه‌ك مەودا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كاندا كردووه و پارێزه‌ری مافه‌كانیان بووه.
وه‌ك زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و ئه‌دیبانی تر كه سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لالیان كردووه له كۆشكی سه‌لام له ناوچه‌ی جادریه له به‌غدا، نووسه‌ری كتێبەکە ده‌ڵێت: «ساده‌یی و خاكه‌ڕایی و به‌خشنده‌یی سه‌رۆك تاڵه‌بانی وه‌ك خۆی وابوو، هه‌رگیز به وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، گۆڕانكاریی له ژیانی خۆیدا نه‌كردبوو.به پێچه‌وانه‌ی زۆر له سه‌ركرده و شۆڕگێڕه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، رابردووی خۆیان و هاوڕێكانیان له یاد ده‌كه‌ن».
وه‌ك مه‌عه‌د فه‌ییاز ده‌ڵێت: «سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام پڕۆتۆكۆلی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌شكاند و وه‌ك جاران له پێشوازیدا تا بەر ده‌رگا ده‌هات به‌ره‌وپیری میوانه‌كانی و له به‌ڕێكردنیشدا تا ناو ده‌رگا یاوه‌ریی ده‌كردن. ئه‌و خووه كلاسیكیی و دووره‌په‌رێزییه‌ی نه‌هێشتبوو كه بۆ سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتداران له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا ده‌كرێت به وه‌ش ببووه خۆشه‌ویستی عیراقییه‌كان.
ئه‌ڵقه‌ی رۆشنبیریی
مام جه‌لال له گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ساڵی 1946 له رێگەی فاتح ره‌سوڵه‌وه كه تێكۆشه‌رێكی ناسراو بوو تێكه‌ڵاوی ئه‌ڵقه رۆشنبیرییه‌كانی حزبی شیوعیی عیراقیی بووه، به‌ڵام به هۆی جیاوازیی بیروبۆچوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه یاخود نا، ئایا كورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه یاخود نا ئه‌و حزبه‌ی بەجێهێشتووه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وكات حزبی شیوعیی عیراق بڕوای به نه‌ته‌وایه‌تیی و مافه‌كانی كورد نه‌بووه، به‌گوێره‌ی دیدو بۆچوونه‌كانی ستالین.
دواتر له كۆتایی هه‌مان ساڵدا مام جه‌لال له رێی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو عومه‌ر ده‌بابه‌وه، ده‌بێته ئه‌ندامی پارتی دیموكراتیی كورد و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: «ئه‌ندامێتی رۆحی و فكریم له‌گه‌ڵ به‌ست».
یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ به‌غدا
مام جه‌لال ده‌ڵێت پێشتر سه‌ردانی به‌غدام كردووه، به‌ڵام بۆ پشكنینی ته‌ندروستیی چووم. ساڵی 1948 له قۆناغی یه‌كەمی ناوه‌ندیی بووم، به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له دامه‌زراندنی (الاتحاد العام لطلبه العراق – یه‌كێتیی گشتیی قوتابیانی عیراق) سه‌ردانی به‌غدام كرد كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو، هه‌رله‌وێ و بۆ یه‌كه‌مجار چاوی به شاعیری گه‌وره‌ی عیراق جه‌واهیری ده‌كه‌وێت كه شیعری رۆژی شه‌هید ده‌خوێنێته‌وه. نووسه‌ر ده‌ڵێت: «مام هه‌موو شیعره‌كه‌ی وه‌ك خۆی بۆ خوێندمه‌وه».
مام ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه له نێوان هه‌زاران به‌شداربوو له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراقدا وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ده‌سته‌ی ئیداریی وه‌رده‌گیرێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: «بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له به‌غدا مامه‌وه و له‌سه‌ردانه ره‌سمییه‌كاندا جلی ئه‌فه‌ندیم له‌به‌رده‌كرد و له سه‌ردانی شوێنه گشتییه‌كانیشدا وه‌ك شه‌قامی موته‌نه‌بیی و سه‌ردانكردنی رۆژنامه‌كانی ئه‌هالی و وه‌ته‌ندا به جلی كوردییه‌وه بووم كه خه‌ڵكی به‌غدا رێزی زۆریان لێ گرتوون».
زیندانی سیاسی
مام جه‌لال دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واوكرد و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆیه ئاماده‌یی نه‌بووه، رووی كردۆته شاری هه‌ولێر، له‌وێش هه‌ردوو قۆناغی چوار و پێنجی ئاماده‌یی به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه. به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وام سه‌رقاڵبوونی به كار و چالاكیی سیاسییه‌وه، ده‌ستگیركراوه و له‌گه‌ڵ حه‌وت سه‌ركرده‌ی تری پارتیدا بۆ شاری موسڵ دوورخراونه‌ته‌وه.
مام ده‌ڵێت: «نه‌فیه‌كه‌مان سێ مانگ بوو، به‌ڵام دوای سه‌ردانم بۆلای سه‌عید قه‌زاز كه ئه‌وكات پارێزگاری موسڵ بوو، حوكمه‌كه‌مان ته‌واونه‌كرد و گه‌ڕاینه‌وه بۆ كۆیه. دواتر قۆناغی ئاماده‌یی –به‌شی زانستیی له كه‌ركوك خوێند و نمره‌ی كۆلێژی پزیشكیی هێناوه كه ئاواتی زۆربه‌ی قوتابیان و خانه‌واده‌كانیانه، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریی سیاسی و ده‌ستگیركردنییه‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێگایان پێ نه‌داوه، هه‌ربۆیه به ناچاریی چۆته كۆلێجی حقوق له به‌غدا.
په‌رۆشی بۆ دادگه‌ریی وه‌ك پارێزه‌ر
مام دوای ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ، دووجار وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردووه، یه‌كه‌میان له‌ساڵی 1960 كاتێك مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌ستگیركرا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر به‌رگرییان لێكردووه. جاری دووه‌میش كاتێك پارێزه‌ری كۆمپانیایه‌ك بووه كه ره‌شید عارف كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر خاوه‌ندارێتیی كردووه. له‌و كاته‌دا 17 كرێكاری كۆمپانیاكه سكاڵایان تۆماركردووه بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان. ئه‌گه‌رچی مام جه‌لال پارێزه‌ری كۆمپانیاكه بووه، به‌ڵام به حاكمی وتووه داواكانیان ره‌وایه، دادگاش فه‌رمانی له به‌رژه‌وه‌ندیی كرێكاران ده‌ركردووه.
مام جه‌لال ده‌ڵێت: «ره‌شید عارف زۆر تووڕه‌بوو. منی بانگ‌كرد وتی: تۆ پارێزه‌ری كۆمپانیایت یان هی پڕۆلیتاریایت؟ منیش وتم هی كۆمپانیام و مێژووی خۆتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان كه هاوڕێی تێكۆشه‌رانی وه‌ك (كامل چادرچی و جه‌عفه‌ر ئه‌بوتممه‌نن) زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، دواتر وتی: كارێكی باشت كردووه».
یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ساڵی 1955 مام بۆ به‌شداربوون له كۆنگره‌ی قوتابیان و گه‌نجان، له شاری وارشۆی پایته‌ختی كۆماری پۆڵۆنیا، كه له ساڵی 1945 ه‌وه له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی كۆمۆنیسته‌كاندابوو تا ساڵی 1989، له‌گه‌ڵ وه‌فدی عیراق سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كات. له‌و سه‌ردانه‌دا چالاكییه سیاسییه‌كانی بۆ ناساندنی كورد و كێشه‌كانی به وه‌فدی وڵاتانی جیهان، كاردانه‌وه و بایه‌خی گه‌وره‌ی ده‌بێت. هه‌روه‌ها چالاكیی كەلتوریی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. مام جه‌لال ده‌ڵێت «ژنی كوردمان له‌گه‌ڵ نه‌بوو، ناچار كه‌سایه‌تیی ناسراو خاتوو بوشرا برتو كراسی خانمانه‌ی كوردیی پۆشی و تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێیان نماییش كرد. مام جه‌لال به‌شداربوونی كه‌سایه‌تی ماركسیستی جیهانیی و شاعیری گه‌وره‌ی تورك نازم حیكمه‌ت له‌و فێستیڤاڵ و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌فدی كوردیی به گرنگ ده‌زانێت به تایبه‌تی كه نازم حیكمه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردبووه به مافی چاره‌ی خۆنووسینیشه‌وه.
به‌زمی نوكته‌كان
له عیراقی بنده‌ستی دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام حسێندا و له زۆربه‌ی وڵاتانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته دواكه‌تووه‌كاندا، كه‌م نه‌بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون یاخود له‌سێداره‌دراون و ئازار و نه‌گبه‌تیی زۆریان بینیووه به‌هۆی گێڕانه‌وه‌ی نوكته له‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كانیان. له‌م بواره‌شدا مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی ناوازه و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه، ئه‌وه‌تا نووسه‌ری كتێبەکە سەبارەت بەو باسە ده‌ڵێت: «مام جه‌لال ئه‌و ترس و بیمه‌ی لای عیراقییه‌كان به‌تاڵكرده‌وه و خودی خۆی ده‌یان نوكته‌ی له‌سه‌ر خۆی گێڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له كاتی سه‌ردانی دۆستان و هاوڕێكانیدا، به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كردن چ نوكته‌یه‌كی نوێ هه‌یه له‌سه‌ر مام. ئه‌م نه‌ریته هێنده ئاشكرابوو له دیداره ته‌له‌فزیۆنییه راسته‌وخۆ و تۆماركراوه‌كانیشدا به‌رجه‌سته ده‌بوو، ئه‌و ده‌مه‌ی بۆ خۆشكردنی كه‌شی گفتوگۆ یان شكاندنی به‌سته‌ڵه‌ك یاخود نیشاندانی نوكته‌بازیی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی و عیراقی، سه‌رۆك مام جه‌لال نوكته‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌گێڕایه‌وه. هه‌ربۆیه نووسه‌ر پێیوایه ره‌نگه سه‌رۆك مام جه‌لال تاكه سه‌ركرده‌ی جیهان بێت ئه‌م نه‌ریته‌ی داهێنابێت.
مه‌عه‌د فه‌ییاز ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی مانه‌وه و هاوڕێیه‌تییكردنی سه‌رۆك مام جه‌لالدا بۆ نووسینی ئه‌م یاده‌وه‌رییه، له مانگی به‌هاردا، سه‌ردانی ناوچه‌ی سورداشمان كرد و سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر دڵشادبوو كه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌بینی بۆ كه‌یف و سه‌فا و سه‌یران هاتوون و ماڵێكی له دووره‌وه بینی كه خێزانێكی عه‌ره‌ب بوون، ئه‌ویش چوو سه‌ردانی كردن و زانی خه‌ڵكی ئه‌نبار بوون، دوای هه‌واڵ پرسین سه‌رۆك مام جه‌لال پێیوتن هیچ نوكته‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر من، خێزانه‌كه زۆر ترسان و وتیان نه‌خێر، منداڵێكیان وتی: به‌ڵێ هه‌یه، دایك و باوكی لێی تووڕه‌بوون، به‌ڵام سه‌رۆك مام جه‌لال لێی نزیك بۆ‌وە و وتی لێیگه‌ڕێن ئه‌مه سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌ت نییه كه گێڕایه‌وه مام جه‌لال زۆر پێكه‌نی و دڵخۆش بوو، به‌ڵێنی به كوڕه‌كه دا دیاریی بۆ ره‌وانه بكات.
قه‌ناعتپێكردنی به‌رامبه‌ر
له م كتێبه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال رووداوه‌كان وه‌ك خۆی ده‌گێڕێته‌وه و له‌دوای هاتنی زه‌عیم عه‌بدولكه‌ریم قاسم و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی و كوده‌تاكان دژی قاسم و هاتنی عه‌بدولسه‌لام عارف و به عسییه‌كان و سه‌دام و گفتوگۆی وه‌فدی كوردی و حكومه‌ته یه‌كله‌دوایه‌كه‌كانی عیراق. ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ خۆی راده‌كێشێت له یه‌كه‌م دیداریدا له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدولناسری سەرۆکی ئەوکاتی میسر به قسه‌كانی مام و به‌ڵگه‌كانی له‌سه‌ر بوونی كێشه‌ی گه‌لی كورد سه‌رسام ده‌بێت و دواتر ده‌بنه هاوڕێ. به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ هواری بومدیەنی سه‌ركرده و سه‌رۆكی جه‌زائیر و سه‌ركرده‌كانی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
خالێكی تری سه‌رنجڕاكێش گفتوگۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی عیراقه له ساڵی 1983 - 1985، له‌و باره‌یه‌وه مام هه‌موو گفتوگۆكه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی به وردیی ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن سه‌دام به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی داوه كه هه‌موو به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكات و له دوایین ساتی رۆژی ئیمزاكردنه‌كه‌دا كه رۆژی شه‌ممه بووه و به‌هۆی گوشاری توركیاوه رێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌مریكاش به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به سه‌دام داوه كه رژێمه‌كه‌ی ناڕووخێنێت.
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی و ئاسته‌نگه‌كانی و لێكه‌وته‌كانی و بارودۆخی یه‌كێتیی نیشتمانیی و راسپارده‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دیموكرات و پێشكه‌وتنخواز داده‌نێم بۆ خوێنه‌ران تا خۆیان بیخوێننه‌وه.
*ناوی كتێب:. یاداشته‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی، ساڵانی ئاگر و به‌فر.
نووسه‌ر: مه‌عه‌د فه‌ییاز
له بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی ستور بۆ په‌خش بڵاوكردنه‌وه 2017.