پیرۆزبایی عەممار حەكیم بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەوە

11:29 - 2023-10-03
عیراق
253 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتی، عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد و رایگەیاند: پیرۆزبایی لە برای خۆشەویستمان بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركەوتنی كۆنگرەی پێنجەم.
هیواشی خواستووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، درێژەپێدەری سیاسەت و فەلسەفەی سەرۆك مام جەلال بێت، لەپێناوی سەرخستنی پڕۆسەی دیموكراسی و نیشتمانی لە عیراقدا، ئەوەشی خستۆتەڕوو: هیوادارن سەركەوتنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ببێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان