لەدوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ خوار 1820 دۆلار دابەزی ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی حەوت مانگی رابردوودا.
نرخی زێر لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە 6% بەهاكەی لەدەستداوە و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی زێڕ دادەنرێت.
شارەزایانی ئابووی دەڵێن ئەگەر بەهای دۆلار دانەزێت، ئەگەر هەیە نرخی زێڕ زیاتر دابەزێت و نرخی ئۆنسەیەك بگاتە 1808 دۆلار.
سەرچاوە: الجزیرة