رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(26)
ساڵی 1939 كه‌مێك دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر خاكی پۆڵه‌ندا و شقارته‌ی دووه‌م شه‌ڕی جیهان لێدرا، به‌ریتانیا ده‌ستیكرد به ناردنی سه‌رباز بۆ كه‌ناڵی ده‌ریایی نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا. ئامانجی به‌ریتانیا ئه‌وه بوو له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌ڵمانیادا بۆ سه‌ر فه‌ره‌نسا داكۆكی لێبكات كه له ئان و ساتدا بوو. ساڵێك دوای ئه‌وه له مایسی 1940دا (300) هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانیا له شارێك به ناوی ده‌نكیرك (Dunkirk) له باكووری فه‌ره‌نسا جێگیر بوون، له مانگی داهاتوودا هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا هێرشیان كرده سه‌ر به‌لجیكا و پاش ئه‌وه هاتنه ناو خاكی فه‌ره‌نساوه، هێزه‌كه‌ی به‌ریتانیا گه‌مارۆدرا و ئومێدی هه‌ڵاتنیش نه‌بوو، له‌م كاته‌دا ئه‌فسه‌رێكی ئینگلیز بروسكه‌یه‌كی كرد بۆ له‌نده‌ن و وتی: « به‌ڵام ئه‌گه‌ر نا».
تۆ ئه‌م رسته‌یه چۆن شیده‌كه‌یته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئینجیلت به ته‌واوی خوێندبێته‌وه بێگومان له چاوتروكانێكدا له مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه تێده‌گه‌یت كه له په‌یمانی كۆن (دانیال 18:3)دا باسكراوه (نه‌بوخوزنه‌سر) پاشای بابل دوا مه‌رجی بۆ سێ جوله‌كه دانا:
«ئه‌گه‌ر وێنەی خواکەم نەپەرستن ده‌تانخه‌مه ناو كووره‌وه تا ده‌سووتێن»
پاشان ده‌رفه‌تێكی دانێ بۆ ئه‌وه‌ی بیربكه‌نه‌وه و له وه‌ڵامدا وتیان: «ئه‌ی پاشا، ئێمه له هه‌ڕه‌شه‌ی تۆ ناترسین، چونكه ئه‌گه‌ر شایسته بین و شایانی ئه‌وه بین به زیندوویی بمێنینه‌وه، خوداکەمان خۆی له شه‌ڕی تۆ رزگارمان ده‌كات، با ئەوەش بزانی جەنابی پاشا خوداکەی تۆ ناپەرستین و کڕنووش بۆ ئەو پەیکەرەش نابەین کە دروستتکردووە. کەرامەتمان ناخەینە ژێرپێ.»
به‌هه‌رحاڵ په‌یامی ئه‌فسه‌ره به‌ریتانییه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
«دۆخه‌كه زۆر جێگای ئومێد نییه و ئێمه ته‌واو گه‌مارۆ دراوین، ته‌نیا یه‌ك موعجیزه ده‌توانێت له‌م دۆخه رزگارمان بكات، به‌ڵام سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری بكه‌ین و ته‌سلیم نه‌بین، ئیتر هه‌رچیمان به‌سه‌ردێت بابێت.»
رسته‌ی «به‌ڵام ئه‌گه‌ر نا» هه‌موو مانای سه‌ره‌وه له خۆی ده‌گرێت و نیشانده‌ری په‌یمانێكی ته‌واوه.
ئێستاش له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكه
چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه به‌ریتانییه‌كان له چالاكییه‌كی پارتیزانیدا توانیان (338) هه‌زار سه‌ربازی فه‌ره‌نسی و به‌ریتانی به هه‌شت سه‌د كه‌شتی ماسیگرتن و بازرگانی و گه‌شتوگوزار له شاری ده‌نكیرك ده‌ربكه‌ن و ئه‌و چالاكییه به‌ناوی موعجیزه‌ی «ده‌نكیرك»ه‌وه ناسراو هه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانێكی كه‌م هه‌ن كه به‌ته‌واوی ئینجیلیان خوێندبێته‌وه، زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له تێگه‌یشتنی مانا و گرنگی رسته‌ی «به‌ڵام ئه‌گه‌ر نا» تیاماون. ئه‌گه‌ر بمه‌وێت هاوتایه‌كی ئه‌مڕۆی بۆ بدۆزمه‌وه ده‌بێت رسته‌ی «مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا بڕۆیت» به‌كاربێنم.
من سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له له ژیانمدا ئه‌م دیدگایه‌م هه‌یه كه له‌باره‌یه‌وه زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م و له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا له‌باره‌یانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ ناكه‌مه‌وه. ئه‌م مه‌سه‌لانه كۆمه‌ڵێ پره‌نسیپ ده‌گرنه‌خۆ كه من ته‌واو باوه‌ڕم پێیانه و به پێویستی نازانم له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌م. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر رقم له ئیشێك یان مه‌سه‌له‌یه‌ك بێت ناتوانم ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆرم بۆ پێشنیاز كراوه قبووڵی بكه‌م. به ده‌ربڕینێكی دیكه پاره له بڕیاره‌كانمدا رۆڵی یه‌كه‌می نییه، وێڕای ئه‌وه هیچ كاتێك وێنه‌ی منداڵه‌كانم له دیجیتاڵ میدیا دانانێم و قەت بەخراپە باسی خێزانەکەم و هاوڕێکانم و کەسیتر ناکەم تەنانەت ئەگەر موبەڕیڕی ئەمەشم هەبێت. به ده‌ربڕینێكی دیكه هه‌روه‌كو له چه‌ند به‌شی پێشتردا بۆم روونكردنه‌وه، مرۆڤ ده‌بێت سنووری تواناكانی خۆی بزانێت، ده‌بێت به‌ها بۆ ناسنامه و كاره‌كته‌ری خۆی دابنێت و سنوورێك بۆ ره‌فتار و بیروبۆچوونه‌كانی دیاریی بكات کە من پێی دەڵێم بەزنەی کەرامەت و لەبەشی سێهەمدا باسم کردووە، مرۆڤ دەبێت له‌به‌رامبه‌ر سێ جۆر هێرشدا پارێزگاری‌یان لێ بكات:
1-مشتومڕی بێسوود. -2مه‌ترسی زۆر و زیانی گه‌وره. -3په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ كه‌سانی گڵاو و ناپاكدا.
بواربده زیاتر ئه‌م سێ جۆره هێرشه روون بكه‌مه‌وه. سه‌ره‌تا له‌باره‌ی مه‌ترسی مشتومڕی بێسووده‌وه قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م و له دوو به‌شی داهاتوودا سه‌باره‌ت به دوو هه‌ڕه‌شه‌كه‌یتر قسه ده‌كه‌م.
ئەگەر بازنه‌ی وزه و توانای ئێمه ئه‌وه‌نده گرنگ نییه، بازنەی کەرامەتمان بەو شێوەیە نییە و گرنگە. مه‌سه‌له‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه سنوورێك بۆ ناسنامه و كاره‌كته‌ری خۆت دابنێیت و له‌به‌ڕه‌ی خۆت زیاتر پێ رانه‌كێشیت.
سنووری ناسنامه
هه‌ڵبه‌ته دیاریكردنی سنوورێك بۆ ناسنامه و بیروباوه‌ڕ له هه‌ندێك كاتدا له‌گه‌ڵ رۆح و زاتی رۆشنگه‌ریدا نایه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌دا كه به باش لێك ده‌درێنه‌وه ناكۆكه، وه‌كو بیری كراوه و لۆجیك. وێڕای ئه‌وه ئایا سه‌رسه‌ختی و كه‌لله‌ڕه‌قی له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌دا نابێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی تواناكانماندا؟ له وه‌ڵامدا ده‌بێت بڵێم به‌ڵێ، به‌ڵام نابێت له هه‌موو مه‌سه‌له‌كاندا بچه‌میته‌وه و به ئاسانی بیروباوه‌ڕی خۆت بگۆڕیت، چونكه سه‌رسه‌ختی و پابه‌ندبوون به پره‌نسیپه‌كانته‌وه پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشت هه‌بێت. ده‌بێت بۆ خۆت كۆمه‌ڵێ پره‌نسیپت هه‌بێت و هه‌وڵی ئه‌وه نه‌ده‌یت كه‌سانیتر بۆ ئه‌و پره‌نسیپانه ئاراسته بكه‌یت و قه‌ناعه‌تیان پێبكه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بیت هه‌رگیز ئارامی نا‌بینیت و نا‌توانیت له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك سه‌قامگیر بیت، هه‌میشه كه‌سێك په‌یدا ده‌بێت زۆر به‌ده‌نگی به‌رز قسه بكات و به زمان لووسی و یاریی به وشه، پره‌نسیپ و بیروباوه‌ڕه‌كانت بخاته ژێر پرسیاره‌وه.
له پڕێ نابیته كوڕێ
له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره‌ت لا دروست بێت، چۆن ده‌توانین سنووری ناسنامه و بیروباوه‌ڕی خۆمان دیاریی بكه‌ین؟ ده‌بێت بڵێم ئه‌و سنووره به یه‌كجار و به ویستی خۆمان دیاریی ناكرێت، به‌ڵكو به‌ره به‌ره وه‌كو فۆرمه‌ڵه‌بوونی كریستاڵ له ناخی ئێمه‌دا فۆرمه‌ڵه ده‌بێت، ته‌نانه‌ت فۆرمه‌ڵه‌بوونی ته‌واوه‌تی به‌لای زۆربه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌تا ته‌مه‌نی میانه‌ساڵی درێژه ده‌كێشێت. له راستیدا ئه‌م ره‌وته، قۆناغێكی پێویسته بۆ گه‌یشتن به كامڵبوونی عه‌قڵی و بۆ گه‌یشتن به كامڵبوونی عه‌قڵی پێویستت به‌وه هه‌یه زۆر مه‌سه‌له تاقی بكه‌یته‌وه، وه‌كو ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له بڕیاره هه‌ڵه‌كانته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، كه به درێژایی ژیانت داوتن، له بابه‌تی نائومێدییه‌كان، شكسته‌كان و قه‌یرانه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌یت، ئه‌و پره‌نسیپانه كامانه‌ن له ژیانتا كه قابیلی مشت‌ومڕ و گۆڕان نین و سه‌باره‌ت به كام مه‌سه‌لانه ئاماده‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا گفتوگۆ بكه‌یت. هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن هه‌رگیز بیروباوه‌ڕ و پره‌نسیپی جێگیر و له گۆڕاننه‌هاتوویان نییه. ئه‌م كه‌سانه وه‌كو ئه‌و بینایانه وان كه پایه‌یان نییه، هه‌ر بۆیه زۆر ناسكن و زوو زیانیان پێده‌گات، به بچووكترین له‌زرین و دڵه‌ڕاوكێ وێران ده‌بن.
دوو هۆكاری سه‌ره‌كی
به‌م پێیه پێویسته پره‌نسیپه‌كانی خۆت بزانیت و سنووریان بۆ دابنێیت و قه‌ت لێیان پاشگه‌ز نه‌بیته‌وه. ئه‌وه‌ت بیرنه‌چێت هه‌رچه‌نده سنووری پره‌نسیپه‌كانت بچووكتر و سنووردارتر بێت ئاسانتر ده‌توانیت داكۆكیان لێبكه‌یت له‌به‌ر دوو هۆكار:
1- هه‌رچه‌نده زیاتر پره‌نسیپ بۆ خۆت دابنێیت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و پره‌نیسپانه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپێكی دیكه‌تدا ناكۆك بێت زیاتره، بۆیه نا‌توانیت بگه‌یته هه‌موو ئه‌وله‌ویاته‌كانت.
2- هه‌رچه‌نده ژماره‌ی پره‌نسیپ و رێسا نه‌گۆڕه‌كانت كه‌متر بن، ئاسانتر ده‌توانیت ئیلتیزام به باوه‌ڕه‌كانی خۆته‌وه بكه‌یت و داكۆكیان لێبكه‌یت.
تۆ ده‌بێت وه‌كو ئه‌و واده و به‌ڵینانه‌ی به كه‌سانیتری ده‌ده‌یت، پابه‌ندی ئه‌و واده و به‌ڵینانه‌ش بیت كه به‌خۆتی ده‌ده‌یت، ئه‌وه دیاریی بكه‌یت ئه‌و مه‌سه‌لانه چین كه به‌لاته‌وه قابیلی مشت‌ومڕ نین و ئینكار ناكرێن، ده‌بێت له‌م باره‌یه‌وه ته‌واو روون و سه‌رڕاست بیت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌كت له‌به‌رچاو بێت:
رێگه‌ی هه‌ڵاتن نییه
نا‌توانیت هه‌میشه هه‌موان رازی بكه‌یت، بێگومان هه‌ندێ كات به داكۆكی له پره‌نسیپه‌كانت كه‌سانێك لێت زویر ده‌بن، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشت ده‌وێن و ناته‌وێت بێتاقه‌تیان بكه‌یت، به‌ڵام چاره نییه هه‌روه‌كو چۆن هه‌ندێ كات تۆش له ئه‌نجامی قسه و بیروبۆچوونی كه‌سانیتر بێتاقه‌ت ده‌بیت، ده‌بێت رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌سته ببیته‌وه چونكه رێگه‌ی هه‌ڵاتن نییه و له راستیدا هه‌ستی خه‌م و بێتاقه‌تی باجێكه تۆ بۆ داكۆكی له پره‌نسیپه‌كانت ده‌یده‌یت. هه‌میشه ئه‌وه‌ت له مێشكدا بێت كه ته‌نیا سه‌گ ده‌توانێت به‌بێ هیچ ناڕه‌زاییه‌ك خزمه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی بكات. له راستیدا هه‌روه‌كو چۆن بۆ دروستكردنی بازنه‌ی شاره‌زایی و تواناكانت كاتێكی زۆرت ده‌وێت، بۆ دروستكردنی بازنه‌ی باوه‌ڕ و بیروبۆچوونه‌كانیشت ده‌بێت به‌رگه‌ی هه‌زاران زام و جنێو و قسه‌ی ناخۆش بگریت.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك بپرسن: ئایا به‌های ئه‌وه‌ی هه‌یه؟
به باوه‌ڕی من ئه‌م پرسیاره له بێخه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نرخ و به‌ها له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانت دابنێیت. هه‌روه‌كو مارتین لوسه‌ر (Martin Luther) ده‌ڵێت:
«ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێت شتێك بدۆزێته‌وه كه ئاماده بێت له پێناویدا گیانی ببه‌خشێت شایانی ئه‌وه نییه بژی.»
من باوه‌ڕم وایه كه‌س به‌بێ بیروباوه‌ڕی سه‌قامگیر ناتوانێت بژی.
سه‌رچاوه:
كتێبی هنر خوب زیستن، ص146-150
سه‌ربازانی به‌ریتانی له ده‌نكیرك، له كاتی ده‌ربازكردنیاندا