پیدرۆ گۆنزالیس(پیدری) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی بارسیلۆنا، ده‌ستی به‌راهێنانه‌كانی كردۆته‌وه و ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌ست به یارییكردن ده‌كاته‌وه.
ئه‌م یاریزانه له هه‌فته‌ی سێیه‌می یارییه‌كانی یانه‌كه‌یدا كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاریاڵ بوو، له‌كاتی مه‌شق و راهێناندا بۆ ئه‌م یارییه توشی پێكان ده‌بێت و له‌و یارییه‌وه تائێستا نه‌یتوانیوه هیچ یارییه‌ك بۆ یانه‌كه‌ی بكات.
له‌وكاته‌وه ئه‌م یاریزانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، چاڤی راهێنه‌ر نایه‌وێت به‌په‌له بیهێنێته‌وه ناو یاریگاو یارییكردن تا به‌ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه، پزیشكه‌كان ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن پێیان باشه تا دوای هه‌فته‌ی فیفای ئه‌م مانگه كه‌له نێوان رۆژانی 9 تا17/10 ده‌خایه‌نێت، پیدری هیچ یارییه‌ك نه‌كات و دوای ئه‌م واده‌یه ده‌كرێت ده‌ستبه یارییكردن بكاته‌وه هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نامێنێت.