زۆربه‌ی هه‌ره زۆری یاریزانه ناودار و خاوه‌ن پله باشه‌كانی ریزبه‌ندیی كوڕان و كچان له چینن، له‌و وڵاته‌ش به‌شداریی چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی 250 خاڵ و 500 خاڵیان كردووه پێش ئه‌وه‌ی دوا ماسته‌رزی چین ده‌ستپێبكات كه ماسته‌رزی پێشكۆتایی ئه‌مساڵه.
پاش ته‌واو بوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه 250 خاڵ و 500 خاڵانه، ئێستا ماسته‌رزی
(CHINA OPEN) ده‌ستپێكردووه، ئه‌م ماسته‌رزه‌ش بۆ كوڕان و كچانه،رۆژی 30/9 له بیجینگ خولی كچان ده‌ستپێكردووه‌و تا 8/10 به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مڕۆش چوار شه‌ممه 4/10 –ه‌ش له شه‌نگهای خولی كوڕان ده‌ستیپێده‌كات و ئه‌میشان تا 15/10 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له خولی كچاندا سه‌رجه‌م كچه ناودار و خاوه‌ن پله باشه‌كانی زریزبه‌ندیی به‌شدارییان كردووه، سابالینكای بیلۆ روسی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گه‌یشتۆته دووه‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كان، كفیتۆڤا و ئونس جابر و ڤاندرسۆڤا و ئازارینكا ئۆستابینكۆ و كوكو جۆف و رایباكینا و شیڤیۆنتیكیش گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی دووه‌م و ئێستا جه‌وله و قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن و ده‌بێت دوێنێ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری یارییه‌كان كرابن.