له‌دووتوێی 323 لاپه‌ڕه‌دا،چاپی دووه‌می كتێبی (راگه‌یاندنی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی شیعری كوردی) (1975-1991) كه‌وته به‌ردیدەی خوێنه‌ران، ئه‌م كتێبه نووسینی د.ئه‌رسه‌لان بایزه و له‌بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه، چاپی یه‌كه‌می ساڵی 2001 بڵاوبۆته‌وه.
وه‌ك له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا نووسراوه: ئه‌م كتێبه وه‌ك به‌شێك له پێویستییه‌كانی پله‌ی ماجستێر له ئه‌ده‌بی كوردیدا به‌سه‌رپه‌رشتی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دكتۆر (عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ) له ساڵی 1999 دا پێشكه‌شی كۆڵێجی زمانی زانكۆی سلێمانی كراوه.
كتێبه‌كه له سێ فه‌سڵ پێكهاتووه، فه‌سڵی یه‌كه‌میش له سێ به‌ش پێكهاتووه، كه تیایدا باس له جیاوازی ئه‌ده‌ب و راگه‌یاندن و كورته‌یه‌ك له‌مێژووی رۆژنامه‌نووسی كوردی كراوه هه‌روه‌ها تیشكێكیش خراوه‌ته سه‌ر یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی شۆڕش له كوردستانی عیراقدا.
فه‌سڵی دووه‌م وه‌ك له ناونیشانی كتێبه‌كه‌دا هاتووه به‌وردی دێته سه‌ر باسی راگه‌یاندنی شۆڕش له ساڵه‌كانی 1975 تا 1991،سه‌ره‌تا له ساڵی 1975 ه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ساڵی 1991، له باسه‌كه‌دا به‌وردی چۆته سەر باسكردن و شه‌ن و كه‌وی راگه‌یاندن له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له‌و باسه‌یدا سه‌ره‌تا به راگه‌یاندنی شۆڕی نوێ‌دا تێده‌په‌ڕێت و به‌وردی باس له هه‌ریه‌كه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی شۆڕشی نوێی كوردستانی عیراق ده‌كات، پاشان باس له ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دواتر ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات تاده‌گاته ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی شیوعی و سۆشیالیست، ئه‌م فه‌سڵه‌ی كتێبه‌كه پشكی شێری له دووتوێی كتێبه‌كه‌دا به‌رده‌كه‌وێت و وێڕای ئه‌و باسانه، چه‌ندین نموونه‌ی شیعر و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌رگری و نموونه‌ی شاعیر و نووسری به‌رگری له‌خۆ ده‌گرێت.
فه‌سڵی سێیه‌م و كۆتایی وه‌ك نووسه‌ر نووسیویه‌تی باس له كاریگه‌یی و ته‌ئسیری ئه‌و ماوه‌یه له‌سه‌ر ئێستا ده‌كات و دواجاریش ئه‌نجامی كۆتایی باسه‌كه‌ی ده‌نووسێت كه دوا به‌شی كتێبه‌كه‌یه و له كۆتاییشدا به زمانی عه‌ره‌بی كورته‌یه‌كی كتێبه‌كه‌ی نووسیوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رچاوانه‌شی ئاشكرا كردووه كه بۆ نووسینی كتێبه‌كه سوودی لێ وه‌رگرتوون.