ئا: فه‌رید دڵشاد
جوانییه‌كی سه‌رنجراكێشی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری هیندییه ناوی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری (ماکسیم) ده‌ركه‌وێت، له گۆرانی وتن و نواندندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، جێپه‌نجه‌ی له پیشه‌سازی فیلمی بۆڵیووددا دیارە، پێگه‌ی خۆی له‌نێو ریزی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی جیهاندا مسۆگه‌ر كردووه.
پریانكا چۆپرا ئەكته‌ر، گۆرانیبێژ، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و نمایشكارێكی جلووبه‌رگی هیندییه، كاتێك له ساڵی 2000 تاجی شاجوانی هیندستانی كرایه‌سه‌ر، ئه‌ستێره‌ی به‌ختی گه‌شایه‌وه و ئیدی لێره‌وه رێڕه‌وی ژیانی به‌ته‌واوی گۆڕا، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه سنووره‌كانی هیندستانی بڕی گه‌یشته ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی.
هه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك شاجوان هه‌ڵبژێردرا، ئۆفه‌ری چه‌ندین كاری بۆ هات، له كۆتاییدا په‌یوه‌ندی به جیهانی سینه‌مای هیندستانه‌وه كرد‌و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی چۆپرا له ساڵی 2002 دا له فیلمی (Thamizhan)بوو، له ساڵی 2014 له فیلمی ماری كۆم رۆڵی كچه پاڵه‌وانێكی گێڕا و تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوو له رێچكه‌شكاندنی بوونی كچ وه‌ك پاڵه‌وان له فیلمه هیندییه‌كاندا، پریانكا له‌چه‌ندین فیلمیدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه‌و به‌هۆی به‌ناوبانگبوونییه‌وه له ساڵی 2015 به‌شداری زنجیره‌ی كوانتیكۆ ده‌كات و رۆڵی سه‌ره‌كی پێده‌درێت، له‌وێوه ده‌چێته جیهانی هۆڵیووده‌وه و له‌چه‌ندین فیلمی هۆڵیوود به‌شداری ده‌كات. پریانكا، له بواری گۆرانیشدا ناوبانگی زۆری په‌یدا كرد و له ساڵی 2011ه‌وه ده‌ستی پێكرد.
پریانكا چۆپرا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی هیندستان له ساڵی 2016 و خه‌ڵاتی سه‌ندیكای به‌رهه‌مهێنه‌ران بۆ فیلم و ته‌له‌فزیۆن (ئه‌پسارا)بۆ باشترین ئه‌كته‌ر، بۆ رۆڵی له فیلمی ماری كۆم، هه‌روه‌ها به‌هۆی رۆڵگێڕانی له‌فیلمی فاشیۆن پریانكا خه‌ڵاتی نیشتمانی له پۆڵێنی باشترین ئه‌كته‌ر برده‌وه و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ته‌له‌فزیۆنی بۆ زنجیره‌ی كوانتیكۆ به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی «پادما شری»ی له حكومه‌تی هیندستان وه‌رگرت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌ك رێزلێنانێك بۆ به‌شدارییه گشتییه‌كانی، له ساڵی 2010 وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی له‌لایه‌ن یونیسێفه‌وه ده‌ستنیشانكرا.