نوری مالیكی: ئومێدی سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە درێژەدان بە رێبازی سەرۆك مام جەلال

11:21 - 2023-10-04
کوردستان
281 جار خوێندراوەتەوە


برای بەڕێزم مامۆستا بافڵ تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

السلام علیكم ورحمە اللە وبركاتە
بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی، پیرۆزباییتان لێ دەكەم و ئومێدی بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەركەكەتان بە درێژەدان بە رێبازی كۆچكردوو مام جەلال لە هەردوو گۆڕەپانی كوردی و عیراقیدا بەجۆرێك كە كاری نیشتمانیی هاوبەش پتەوبكات.

نوری مالیكی
ئەمینداری گشتیی 
حزبی دەعوەی ئیسلامی
3/10/2023

بابەتە پەیوەندیدارەکان