محەمەد شیاع سودانی: بەردەوامبن لەسەر كاری نیشتمانی بە هەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلال

11:22 - 2023-10-04
کوردستان
264 جار خوێندراوەتەوە

‎محەمەد شیاع سودانی: بەردەوامبن لەسەر كاری نیشتمانی بە هەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلال

‎محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە رێوڕەسمی شەشەمین ساڵیادی ماڵئاوایی شكۆی نەتەوە و نیشتمان سەرۆك مام جەلال، لە وتەیەكدا پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ و ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كرد، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
‎ئەم كۆبوونەوەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی بكەین كە بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرایەوە، هەروەها پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانیشیان دەكەین.
‎هیوادارین بەردەوامبن لەسەر كاری نیشتمانی بە هەمان رۆحیەت و رێبازی خاوەنی ئەم یادە (سەرۆك مام جەلال) كە بناغەكەی داڕشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان