یەكگرتووی ئیسلامی: لە كار و ئەركەكانتاندا سەركەوتووبن

11:23 - 2023-10-04
کوردستان
304 جار خوێندراوەتەوە


ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە بروسكەیەكدا كە ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كردووە، هیوادارن سەرۆك بافڵ و سەرجەم ئەندامانی سەركردایەتی لە كار و ئەركەكانیان سەركەوتووبن و بە هەوڵ و تێكۆشانی هاوبەشی هەموولایەك خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكرێت.
لە پەیامەكەدا، كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی سەركەوتوانەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی، ئاڕاستەیان كردووە، پیرۆزبایی لە سەركردایەتیی نوێ و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان