لە بروسكەیەكدا، عەلی باپیر بەناوی خۆی و سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرجەم ئەندامانی كۆنگرە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و هیوا دەخوازێت پێنجەمین كۆنگرە وێستگەیەكی گرنگ بێت بۆ نەخشە و بەرنامەی باشتر بۆ داهاتوو.
ئومێدیش دەخوازێت دوای كۆنگرەش دڵسۆزانە و واقیعبینانە كاروباری ئۆرگانەكانتان رێكبخەن و هەوڵبدەن یەكێتیی نیشتمانی، لەسەر بناغەی تەبایی و هاوكاری هەنگاوبنێت و دۆخی زێدە هەستیار و دژواری هەرێم و عیراقیش لەبەرچاوبگرێت، كە لەو رووەوە مام جەلال بەرهەم و كەلەپورێكی دەوڵەمەندی بۆ بەجێهێشتوون.