سەرۆكی دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم: مام جەلال رۆڵی دیار و پێشەنگانەی هەبووە

08:41 - 2023-10-04
عیراق
486 جار خوێندراوەتەوە

دیداری نیشتمانی كە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم سازكراوە لە نەجەف  محەمەد ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم سەرۆكی دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم رایگەیاند، مایەی شانازیمە كە شاری نەجەف، شاری زانست و كۆشش و خەبات، یەكەمین دیداری نیشتمانی بۆ كەسایەتییەكی دیاری نیشتمانی لەخۆبگرێت، كە رۆڵێكی دیار و پێشەنگانەی هەبووە لە بەرگریكردن لە عیراقییەكان لە سەردەمی دیكتاتۆری.
وتیشی: دامەزراوەكەمان لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كاریكردووە بۆ رێزنان لەو كەسایەتییە ناوازە و تایبەتەكان كە ریبازێكی نیشتمانییانەی هەبووە بۆ ئیدارەدانی وڵات بە ئامانجی چەسپاندنی شوناسی نیشتمانی.
وتیشی، كەسایەتی سەرۆك مام جەلال كۆمەڵێك تایبەتمەندی لەخۆگرتبوو، وەكو رۆشنبیری و زیرەكی و لێوەشاوەیی، ئەمەش وایكرد، كە سیاسەت و رۆشنبیری لە كەسایەتییە نیشتمانپەروەرییەكەیدا كۆبكاتەوە و بیكاتە یەكێك لە خەسڵەتە دیارەكانی ژیاننامەی خۆی.


سەرچاوە: pukmedia

بابەتە پەیوەندیدارەکان