رۆژی 2023/10/5 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر، هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد و رێباز بێرکۆتی، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی پێشوازییان کرد لە محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و وەفدێکی یاوەری.
لە دیدارێکەدا محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و راگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق و وڵاتانی ئیقلیمی و ناوچەکە خاوەن پێگەیەکی کاریگەرە، بە سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەم دەتوانێت رۆڵێکی باشتر بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی یەکڕیزی و تەبایی لە نێوان لایەنە کوردستانییەکاندا بگێڕێت" و"بەڕێزەوە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە" .
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "لە کۆنگرەدا گفتۆگۆمان لەسەر ئەوەبووە هەرێمی کوردستان گرنگە بۆ هەموومان، بەتایبەتی ئەو وتارانەی کە لە رۆژی یەکەمی کۆنگرە لە لایەن سەرۆکی هەرێم و سەماحەتی عەمار ئەلحەکیم و حەیدەر عەبادی و قەیس خەزعەلی کە هەموویان بە ئاراستەی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا وتەکانیان پێشکەشکرد".
وتیشی: "گرنگە کێشەکانی یەکێتی و پارتی بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە".