ئه‌م كتێبه‌ی هه‌ڤاڵمان د.ئه‌رسه‌لان بایز نامه‌ی ماجستێره‌كه‌یه‌تی كه ساڵی (2000) چاپ كراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌پێزه له هه‌ناوی ئه‌زموونی راگه‌یاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وتی ئه‌ده‌بی شۆڕشگێری به‌ره‌نگاری كوردستانه‌وه.
د.بایز به‌شدار و هه‌روا شایه‌تێكی پله یه‌كی ئه‌م دوو دیوه‌یه له فه‌رهه‌نگی شۆڕشی گه‌له‌كه‌مانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مێكه چاپی یه‌كه‌می بڵاوبۆته‌وه و نه‌ماوه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی جێی ئیعتباری ئه‌كادیمی و جێی متمانه‌ی یاده‌وه‌ری ره‌وتی فه‌رهه‌نگییه له شۆڕشی كوردستاندا، به پێویستمان زانی خۆبه‌خۆ و وه‌كو خۆی، بێ ده‌سكاری و خستنه‌سه‌ر، چاپی بكه‌ینه‌وه.
ئه‌م ده‌قه هه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و هه‌م گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تێكی واقیعی و هه‌میش رێزگرتنێكی خنجیلانه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنه له تێكۆشانی له‌مێژینه‌ی هه‌ڤاڵ د. ئه‌رسه‌لان بایز له كایه‌ی راگه‌یاندن و رۆشنبیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندن - 2023