هه‌نا ریاز، بێژه‌ری هه‌واڵه له كه‌ناڵی مه‌سرا، زیاتر له 20 ساڵە له راگه‌یاندندا كارده‌كات، وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵ و پێشكه‌شكاری به‌رنامه كاری كردووه، كاتێك به دنیای راگه‌یاندن ئاشنابووه، ته‌مه‌نی ته‌نها 16 ساڵ بووه.
هه‌نا ریاز به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ده‌ستپێكم له راگه‌یاندن ئاسان نه‌بوو، ئه‌وكاته‌ی ده‌ستم به‌م كاره كرد، ته‌مه‌نم ته‌نها 16 ساڵ بوو، له راگه‌یاندندا داوای بێژه‌ر و روخساری نوێیان ده‌كرد، دوای ماوه‌یه‌ك له مه‌شق بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك من هه‌ڵبژێردرام، من یه‌كه‌م بووم له پۆله‌كه‌مدا و سوپاس بۆ خوا وه‌رگیرام، هاتنم بۆ ناو ئه‌م بواره هیچ كات له‌به‌ر لایه‌نی مادی نه‌بووه، به‌ڵكو حه‌زوخولیای خۆم وایكرد هه‌وڵی بۆ بده‌م و به‌ده‌ستی بهێنم، به تایبه‌ت كه بواری خوێندنه‌كه‌م له هونه‌ره جوانه‌كاندا، به‌شی بینراو و بیستراو ئه‌و به‌شه بوو كه به گشتی میدیا و ته‌له‌فزیۆن و سینه‌مای تێدا ده‌خوێندرا، زۆر به لامه‌وه سه‌یره كاتێك ده‌ڵێن ژنان به ئاسانی ناتوانن له بواری راگه‌یاندن سه‌ركه‌وتوو بن، هه‌میشه به پێچه‌وانه له‌م بابه‌ته ده‌ڕوانم.
هه‌نا ریاز وتیشی: به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌میشه ژنان رووبەڕووی هه‌موو ئاستته‌نگیيه‌كان ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، ژنان روو له هه‌ر كارێك بكه‌ن سه‌ره‌تاكه‌ی قورسه، ئه‌م قسه‌یه‌م ته‌نها پیشه‌ی راگه‌یاندن ناگرێته‌وه به‌ڵكو زۆربه‌ی پیشه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه، ئێمه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كداین كه هیچ كات مانای ئازادی و كێبركێ نه‌زانراوه، ئامانجی من له میدیادا به رابردوو و ئێستاشه‌وه ئه‌وه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مدا بتوانم ببم به كه‌سێكی كاریگه‌ر و هۆشیاری به گشتی له‌باره‌ی مافه‌كانی ژن و به‌تایبه‌ت منداڵان بڵاوبكه‌مه‌وه، بێگومان میدیا په‌یامێكه ئه‌گه‌ر ئامانجێكی به‌رزی نه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك ئه‌وه ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ تێكدانی بناغه‌كانی كۆمه‌ڵگا و له‌ده‌ستدانی گه‌نجان به‌ره‌و خلیسكانی بێ بایه‌خ و ره‌فتاری بێ كۆنترۆڵ.
دیانا ئه‌حمه‌د