ماستەرزی پێشكۆتایی ساڵ بەردەوامە

11:03 - 2023-10-09
وەرزش
149 جار خوێندراوەتەوە

ستادیۆم 

ئێستا ماستەرزی (CHINA OPEN) بۆ كچان و (SHANGHAI) بۆ كوڕان لە چین بەردەوامن كە ماستەرزی پێشكۆتایی ئەمساڵە و سەرەتای ئەم مانگە دەستیانپێكردووە.
رۆژی شەممەی رابردوو 7/10 دوو یاریی پێشكۆتایی خولی كچان كراو ئەنجامی هەردوو یارییەكە بەمشێوەیە بوون:
*ئیگا شیڤیۆتك-پۆڵەندا × كوكوجۆف-ئەمریكا(2-0).
*رایباكینا-كازاخستان×لودمیلا سامسۆنۆڤا-روسیا(2-0).
خولی كوڕانیش بەردەوامەو یارییەكان هەنگاو بەرەو قۆناغی سێیەم دەنێن و زۆربەی یارییەكانی قۆناغی دووەم كراون و یاریزانە دیار و بەرچاوەكان توانیویان بگەنە قۆناغی سێیەمی یارییەكان لەوانە.
ئەوانەی كراون
ئەو ماستەرز و گراند سلامانەی تا ئێستا كراون ئەمانەی خوارەوەن كە بەرامبەریان پاڵەوانەكانیشیان نووسراوە:
*گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – سابالینكا).
*گراند سلامی رۆڵاند گارۆس لە فەرەنسا (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – شیڤۆنتیک).
*گراند سلامی ویبڵدۆن لە لەندەن (کوڕان- کارلۆس ئەلکاراز) (کچان-مارکیتا ڤندرۆسۆڤا-چیک).
*گراند سلامی یو ئێس ئۆپن، 28/8 دەستیپێکر و 10/9 کۆتییهات،کچان کۆکۆجۆف-ئەمریکا، کوڕان-نۆڤاک جۆکۆڤیچ).
*ماستەرزی ئیندیانا وێڵز (كوڕان-ئەلكاراز) (كچان –رایباكینا).
*ماستەرزی مەیامی (كوڕان-میدڤیدییڤ) (كچان – كفیتۆڤا).
*ماستەرزی مۆنتیكارلۆ (كوڕان-رۆبۆلیڤ).
*ماستەرزی مەدرید (كوڕان-ئەلكاراز)(كچان – سابالینكا).
*ماستەرزی رۆما(كوڕان-میدڤیدییڤ)(كچان – رایباكینا).
*ماستەرزی تۆرینتۆ(كوڕان-جۆن ئیسنە).
*ماستەرزی مۆنتریال(كچان – جیسیکا بیگۆلا).
*ماستەرزی سینسیناتی لە ئەمریکا(کوڕان – نۆڤاک جۆکۆڤیچ)(کچان - کۆکۆجۆڤ).
*  ماستەرزی شەنگهای،  بۆ كوڕان و كچان 4/10/2023  لە چین دەستپێدەكات.
* گوادالاخارای مەكسیك ئەمیش پاڵەوانێتییەکی تری 1000 خاڵیی بوو   24/9 یاریی کۆتاییەکەی کراو مارییا ساکاری یۆنانی جامەکەی بەرزکردەوەو لە یاریی کۆتاییدا 2-0 لە کارۆلین دۆلیهدی ئەمریکی بردەوە.

ئەوانی تر
* ماستەرزی رۆلێكس پاریس لە فەرەنسا 30/10/2023  دەستپێدەكات.
*دەوری كۆتایی كچان (WTA  ئیلیت ترۆفی) لە چین 24/10 دەستپێدەكات.
* (نیتۆ ATP فیناڵس) 12/11/2023 دەستپێدەكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان