هاوژین عەبدلواحید
رۆژی هەینی 6/10/2023 لەچیای هەیبەت سوڵتان، بۆیەکەمین جار لەسەر ئاستی یانەکانی پارێزگای هەولێر و بە بەشداری چوار یانە و بیست و چوار فرۆکەوان، یاری پێکانی پۆینت بەڕێوە چوو.
هاوکار کاپتنی یانەی ئاسمانی هەیبەت سوڵتان رێکخەری پێشبرکێیەکەبوو، لە لێدوانێکدا وتی: یارییەکەمان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر بوو، چوار یانە بەشدار بوون، ئەوانیش (یانەی ئاسمانی هەولێر، یانەی ئاسمانی باڵی ئازاد ـ یانەی ئاسمانی کۆیە، یانەی ئاسمانی هەیبەت سوڵتان).
هەوەها ووتی؛ ئەمجارەیان بەشێوەیەکی جیاواز تر لەجاران پێشبرکێ دەکەین پێشتریش ئەم یارییە کراوە بەڵام بەم شێوەی ئیستا نەبووە.
ئەحمەد موحەممەد تەمەنی 8 ساڵەو بچوکترین یاریزانی پەڕەگلایدەرە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و کوردستان، بۆ ستادیۆم وتی: زۆر خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم ئەمڕۆ لێرە پێشبرکێ دەکەم لەگەڵ سەرجەم ئەو یاریزانانە، هەوڵێکی زۆرمدا بۆ فێربوون، لەتەمەنی شەش ساڵییەوە یاری دەکەم و لە سێ پێشبرکێدا بەشداریم کردووە، باوکم گەورەترین پاڵپشت بووە بۆمن و هەوڵی لەگەڵم داوە بۆئەوەی باش فێری ئەو یاریەم بکات.
ئەنجامی کۆتاییش هەژار جەبار لەیانەی ئاسمانی هەولێر یەکەم و محمد عەباسیش لەیانەی هەولێر دووەم بوو.