خولێکی نوێی فێستیڤاڵی کان

11:55 - 2022-05-19
هەمەرەنگ
295 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژانی رابردوودا حەفتاوپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی «کان»ی سینەمایی جیاواز لە دوو خولی رابردوو، دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرە دیارەکانی سینەمای جیهان بەشدارییان کردو بەسەر فەرشی سووردا رۆیشتن و بوونە جێگەی سەرنجی رۆژنامەنووسان.
دیارترینی ئەو ئەستێرانەش کە بوونە جێی سەرنجی زۆرترین وێنەگران و رۆژنامەنووسان  ئەکتەر و سینەماکار «ئەمیلیا شوول» بوو، جگە لەویش هەریەکە لە «تالیا ستۆرم، ئێریس میتینیر، ئۆرفاشی راوتێلا» چەندین ئەکتەری تر بەشداری ئەم خوولە نوێیەی فێستیڤاڵەکە بوون.
فێستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی فیلمی کۆمیدی «Final Cut» دەستیپێکرد، هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا بۆ یەکەمجار فیلمی «ئەلفێس» نمایشدەکرێت کە «باز لۆرمان» دەرهێنەرێتی و هەریەکە لە «تۆم هانکس، ئۆستن باتلەر، ئۆلیڤئیا دیۆنگ» رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن و فیلمەکەش دەربارەی ژیانی گۆرانیبێژی دیاری جیهان «ئەلفێس برێسلی»یە. ئەمە جگەلەوەی لە بەردەوامی فێستیڤاڵەکەدا کە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، چەندین چالاکی هونەری بەڕێوەدەچێت و نمایشکردنی فیلمەکانیش بەردەوام دەبێت و کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵەکە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان