بوون بە راهێنەری نێودەوڵەتی شەترەنج

11:13 - 2023-10-09
وەرزش
181 جار خوێندراوەتەوە

زاگرۆس نانەكەلی


دوای خوێندن و تاقیكردنەوە و تێکۆشانێکی زۆر، ژمارەیەک وەرزشکاری كورد بوون بە راهێنەری نێودەوڵەتی شەترەنج.
پشتیوان شێخ ئەحمەد سەرۆكی لقی هەولێری ئەكادیمیای شەترەنجی ئاسیا باسی ئەم دەستكەوتە مەزن و نایابەی كرد و گوتی: لەكۆی (40) بەشداربووی شەترەنجزان كە توانیان ببن بەراهێنەری شەتڕەنجی نێودەوڵەتی لە کیشوەری ئاسیادا، ئەمەش بۆ ئەكادیمیاكەمان جێگای شانازییە، بۆیە هەنگاوی یەكەمی ئەكادیمیاكەمان ئەم خەڵاتە مەزنە بوو كە دەكرێت بڵێین كارەکانمان بە شێوەیەکی زانستی دەستیپێكردووە.
 پشتیوان شێخ ئەحمەد گوتیشی: بەناوی هەردوو ئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر و لقی هەولێری یەكێتی شەترەنجی ئاسیاوە، پیرۆزبایی گەرم لە شەترەنجزانانی كورد دەكەم لە هەر سێ شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆك و رۆژهەڵاتی کوردستان  کە لە كۆی (40) بەشداربوو (17) بەشداربوویان كورد بوون كە دەکاتە نزیكەی نیوەی بەشداربووان، شەترەنجزانەكانیش كە بڕوانامەی راهێنەریی نێودەوڵەتیان وەرگرتووە ئەمانەن؛ (‎كاردۆ ‎ئاكۆ، كاوە خەلیلی، رزگار  شێركۆ، كاوان سابیر، سەمیر ئەنوەر، د.پۆریا جوانمەردی، دڵشاد حەسەن، بەختیار حامید، بەختیار حەمە ساڵح، د‌انەر جەمال، سەفەد موزەفەر، دیار جەزا، ‎ئەحمەد فەرهاد، ئاوات محەمەد، پۆڵا ئازاد، دیدار تەحسین، پێشەنگ پشتیوان).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان