یانه‌ی یۆڤانتۆس له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێكاری یانه‌كه‌وه دووپاتی كرده‌وه یانه‌كه بڕیاری داوه كۆتایی وه‌رز ده‌ستبه‌رداری پاولۆ دیبالا بێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌ن شكستیان هێنا له‌وه‌ی بۆندی نێوانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
یۆڤانتۆس ماوه‌یه‌كی زۆره له گفتوگۆ دایه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه كه هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به دواین بۆندی یانه‌كه رازی نه‌بووه، خانمه پیره‌كه بڕیاری دا بۆندی تری پێشكه‌ش نه‌كات.
ماوریسیۆ ئه‌رڤابینی به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێكاری یانه‌ی یۆڤانتۆس سه‌باره‌ت به بریاری یانه‌كه وتی: گرنگترین بڕیاری یانه‌كه ئه‌وه‌یه بۆندی دیبالا نوێ ناكرێته‌وه، دوای ئه‌و بۆندانه‌ی زستانی ئه‌مساڵ ئه‌نجامماندا و هاتنی ڤلاهۆڤیچ دیبالا چی تر ئه‌و گرنگیه‌ی پێشووی نه‌ماوه، بۆیه یانه‌كه بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی دا.
وتیشی: ماوه‌یه‌كی زۆر گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كرد، به‌ڵام جیاوازی زۆر له نێوان ویستی ئه‌و و بۆندی ئێمه هه‌بوو، یانه‌كه ناتوانێت سه‌ركێشی له رووی داراییه‌وه بكات، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر ئێمه بۆندی خۆمان پێشكه‌ش كرد، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌ش هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتنه بڕیاری ئه‌وه‌ی بۆندی نێوانمان نوێ نه‌كرێته‌وه.
دیبالای 28 ساڵ ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به یۆڤانتۆسه‌وه كردوه‌و سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ش كرا به كاپتنی دووه‌می یانه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی نه‌یتوانیوه به ئاستی به‌رز ده‌ربكه‌وێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش پێشتر ئیداره‌ی یۆڤی گه‌یشتۆته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و مووچه‌یه‌كی كه‌متریان پێشكه‌ش كردوه، بۆیه ئه‌و یاریزانه بۆنده‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.